لە بارەی پڕۆسەی هەڵبژاردن و بەشداری هونەرمەندان لەسەر سەندوقەکانی دەنگدانەوە هونەرمەندی گۆرانیبێژ “خۆشەوی هیرانی” بە “هەولێر” ڕاگەیاند: “هەڵبژاردن پرۆسەیەکی دیموکراسیە لەتەوای گەلانی دونیا، عێراق و هەرێمی کوردستانیش بێبەش نیە لەم پرۆسەیە دیموکراسیە، کە تاک دەتوانێت بە ئازادی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆی هەڵبژێرێت، کە گوزارشت لە ڕوئیا و هەڵوێستی خۆی بکات.
بێگومان دەنگی من بۆ ئەو کەسە و ئەو لایەنە دەبێت، کە پێموایە خزمەتی ڕەهای دۆزی میللەتی کوردی کردووە و لەپەڕلەمانی عێراق سەرسەختانە داکۆکی لەمافی ڕەوای گەلەکەم دەکات و هیوادارم دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن و پەرلەمانی عێڕاق بە نوێنەری بوێر ڕاستگۆ پڕبکەنەوە.
شیڤان شێرزاد – هەولێر