ئاوات عوسمان محه‌مه‌د، یه‌كێكه له‌و فۆتۆگرافه‌ر و ڕاگه‌یاندنكارانه‌ی كه جێپه‌نجه‌ی له بزاڤی فۆتۆگرافی و ڕاگه‌یاندندا دیار، به تایبه‌ت له سنوری ده‌ڤه‌ری ڕانیه و ڕاپه‌ڕین.
ئاوات ده‌رچووی پەیمانگای تەکنیكی سلێمانی به‌شی ڕاگەیاندنه له ساڵی (2009-2010)، چالاكوانێکی به‌ئه‌زموون و لێهاتووی بواری فۆتۆگرافی و كاری ڕاگه‌یاندنە.
ئاوات عوسمان محەمەد لەدایكبووی 1987 شاری رانیه‌یه. له ژیانی هونه‌ریدا له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه و ڕاگه‌یاندندا كاری ڕۆژنامه‌وانی كردووه و، به‌شێك له فۆتۆیه‌كانی له ڕۆژنامه و گۆڤاره هه‌رێمی و جیهانیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م پێشانگای فۆتۆگرافیی ئاوات له ساڵی 2007 بووه.
ئه ندامی كارای كۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستانه.
ساڵی 2010 به‌شداری پێشانگایەکی هاوبەشی كردووه له سلێمانی كه سه‌نتەری ئەکادیمیۆس كردبوویەوه.
له ساڵی2010 بەشداری پێشبڕكێی فۆتۆگرافی كردووە له شاری سلێمانی.
ساڵی 2011 به بۆنەی رۆژی جیهانیی كرێكارانەوه پێشانگایەكی تایبەتی لە شارەوانیی رانیه كردووەته‌وه.
ساڵی 2013 بۆ یادی راپەڕین له بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونه‌ریی رانیەدا پێشانگای تایبەتی كردووەته‌وه.
فۆتۆگرافه‌ر له كه‌ناڵی كوردماكس له بەرنامەی (ئەڤین ژن و ژیان) به‌مه‌ستی باسكردنی ئەزموونی كاركردنی له بواری فۆتۆگرافیدا به‌شداری كردوه.
22/12/2013 له كتێبخانەی گشتیی رانیه به‌شداری پێشانگایه‌كی كردوه، كه له لایه‌ن فەرمانگەی ڕاگەیاندن بۆ 17 فۆتۆگرافەر كردبوویانه‌وه.
فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین له رۆژی ژینگەی كوردستان له
كتێبخانەی گشتی رانیه له (17/4/2014) پێشانگایەكی فۆتۆگرافی
بۆ (6) فۆتۆگرافەر.
له زانكۆی راپەڕین له (22/4/2014) فەرمانگەی ڕاگەیاندنی راپه‌ڕین پێشانگایەکی ڕێک خستووە (5/6/2014).
لە رۆژی جیهانیی ژینگه له قەڵادزێ له ( 5-6-2014) فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین له باخی گشتی قەڵادزێ پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی كردەوه، له ژێر دروشمی (سروشتی دەڤەری راپەڕین له ئامێزی ژینگەیەكی پاكدا).
له (21/9/2014) له پێشوازی وەرزی پاییزدا فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین پێشانگایەكی هاوبەشی تایبەت به سروشتی دەڤەری راپه‌ڕین كردەوه.
بەشێک له وێنەكانی ئاوات بۆ كاری ریكلام و پۆسته‌رات و بەرگی گۆڤار و نامیلكه بەکار هاتوونە.
كاری فۆتۆستۆرییشی بۆ چه‌ندین رۆژنامه و بڵاوكراوه كردووه.