کرانەوەی ڕانگەی داینۆسۆر لە پاریس

مۆزەخانەی نێودەوڵەتی پاریس ئەم مانگی ئۆکتۆبەرە پێشانگایەکی تایبەت بە نماییشکردنی گەورەترین جۆری داینۆسۆری جیھان کردووەتەوە کە بە (Big John) ناسراوە و بۆ ئەم مەبەستەش پێشتر ئێسکەپەیکەری داینۆسۆرەکە نیشان دراوە.

ئێسکەپەیکەری ئەم داینۆسۆرە نموونەیەکی ھەرە دەگمەنی داینۆسۆرە کە مرۆڤ تاکو ئێستا پێی ئاشنا بووبێت کە تەمەنی زیاتر لە ٦٦ملیۆن ساڵە و نزیکەی ٨ مەتر درێژە؛ ٢٠١٤ زەوینشناسێک لە ویلایەتی داکۆتای ئەمریکا ئەو بەردەڵاکەی دۆزییەوە و دواتر لە ئیتالیا کاری ڕێکخستنەوەی بەشەکانی و تەواوکاری پەیکەرەکەی بۆ ئەنجام دراوە.
ئەم نموونە دەگمەنە کە بە گەورەترین جۆری داینۆسۆر دادەنرێت لە ١٨ی مانگی ئۆکتۆبەرەوە لە مۆزەخانەی پاریس دەست بە نماییشکردنی کراوە و خراوەتە مەزادیشەوە کە پێشبینی دەکرێت نرخەکەی بگاتە ١.٢ بۆ ١.٥ ملیۆن یۆرۆ.

ھەواڵی زیاتر