دلێر گەرمیانی گۆرانیەکی نوێ بۆ سەرخستنی لیستی زەرد دەچڕێ

لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن و سازدانی زنجیرە ئاهەنگێک بۆ سەرخستنی لیستی خۆرە زەردەکەی پارتی هونەرمەندی گۆرانیبێژ “دلێر گەرمیانی” ، تیایدا باس لە شۆڕش و سەرکەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دروشمی ئاوەدانی دەکات لە هەرێمی کوردستان و گرنگی دەنگدان بەو لیستەی کە سەراپای تەمەنی پڕبووە لە خەبات و تێکۆشان.

گەرمیانی لە بارەی بەرهەمە تازەکەیەوە بۆ “هەولێر” گوتی: “وەک وەفایەک بۆ خەبات و تێکۆشانی بێ وچانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشداربوون لەم بانگەشەیە وەک هونەرمەندێک بە بەرهەمێکی نوێ پشتیوانی خۆم بۆ پارتی دووپاتدەکەمەوە و دڵنیاشم لە سەرکەوتنی ئەو هێزە کاریگەرەی هەموو جیهان لە پێشوازی سەرکردەکانیەتی و لەم هەڵبژاردنەش متمانەم پێیانە بتوانن ڕیکۆردێکی نوێ لە زۆرینەی دەنگی عێراق بەدەست بێنن.

ھەواڵی زیاتر