محەمەد قەدری:بە شانازییەوه ٥١ ساڵە پارتیم!

هونەرمەندی گەورە “محەمەد قەدری” لە ئاخاوتنێکی تایبەتی “هەولێر”ـدا ئاماژە بۆ شانازییەکدا لە ژیانی دا، کە ئەویش پارتی بوونە و دەشڵێت:” ٥١ ساڵە بێ دابڕان پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پارتە سیاسیە نیشتمان پەروەرە دەکەم، کە لە پێناو بەدیهێنانی خەونەکانی کورد ڕووبارێک خوێنی داوە.

گوتیشی: “لەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازەدا، کە بڕیارە لە ١٠ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم، بچنە سەر سەندوقی دەنگدان و دەنگ بەو کاندیدانە بدەن، کە کارنامەی حزبەکەیان بریتیە لە خزمەتکردنی خەڵک و حکوومەتی ناوەند ناچار دەکەن بە پێدانی بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان و گەڕانەوەی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان و زامن کردنی مافە دەستوورییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دا.

ھەواڵی زیاتر