کۆنسێرتی مۆسیقا لە هەولێری پڕ لە ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی

شەوی چوارشەممە 29ـی 9ـی 2021 کۆماری چیک، لە یادی ١٥ساڵەی کردنەوەی نووسینگەکەی نوێنەرایەتیی خۆی لە هەرێمی کوردستان، کۆنسێرتێکی موزیك لە لایەن گروپی بەردۆلینۆی کۆماری چیک و، بە بەشداری گروپی ڕیتمی هەولێر لە سەر قەڵای هەولێر پێشکەش کرد، بە هەماهەنگیی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، کونسوڵی کۆماری چیک و فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و، نوخبەیەکی جوان لە میوانان و هونەرمەندان. ئەم هەماهەنگییەی وڵاتێکی ئەوروپی و پیشاندانی بەرهەمی هونەری و موزیكی خۆیان بە ئێمە و بینینی کار و بەرهەمەکانی هونەر و موزیكی کوردی لە هەولێر و سلێمانی ئاشنا بوونه‌ به‌ هونه‌ری یه‌كترو گرنگی خۆی هه‌یه‌ له‌ ئاستی كولتووری هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌دا. هونه‌رمه‌ندانی (چیک) دوای كۆنسێرته‌كه‌ی هەولێر، له‌ سلێمانییش هه‌مان کۆنسێرتیان گێڕا.