رۆژنامەی ھەولێر

چـــــارەسەری خەمۆکی و دڵتوندی

ماكوان عێزەت – هەولێر

 

خەمۆکی حاڵەتێکی باوی دەروونییە کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە دڵتەنگی بەردەوام و گۆڕانکاری لە شێوازی بیرکردنەوە و خەوتن و خواردن و مامەڵەکردنتدا. چەند جۆرێکی جیاواز هەیە. خەمۆکی چارەسەر دەکرێت، بەزۆری بە چارەسەری قسەکردن، دەرمان یان هەردووکی پزیشكان ئەو ئامۆژگارییەمان دەکەن كە هەركاتێك هەستت بە نیشانەکان كرد داوای یارمەتیی پزیشکی بكە.

خەمۆکی نەخۆشییەکی باری دەروونییە کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە دڵتەنگییەکی بەردەوام و لەدەستدانی ئارەزووی شت و چالاکییەکان کە ڕۆژێک چێژت لێ وەرگرتووە. هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی کێشە لە بیرکردنەوە و یادەوەری و خواردن و خەوتن.
ئاساییە هەست بە دڵتەنگی بکەیت یان خەمباری بکەیت بەهۆی دۆخە سەختەکانی ژیانەوە، وەک لەدەستدانی کارەکەت یان جیابوونەوە. بەڵام خەمۆکی جیاوازە بەو پێیەی بە شێوەیەکی کردەیی هەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی لانیکەم دوو هەفتە بەردەوام دەبێت و نیشانەکانی دیکەی لەخۆدەگرێت جگە لە خەمۆکی بە تەنیا.
د. ژیان ئەحمەد پزیشکی خێزانی و دەروونی لە بارەی چارەسەری خەمۆکی و دڵتوندی ڕوونی دەكاتەوە كە دوای دە‌‌ستنیشانكردنی خە‌مۆكی، پزیشك بڕیار دە‌دات كە‌ ئاخۆ كامە‌ چارە‌سە‌ر گونجاوترینە‌ بۆ ئە‌و كە‌سە‌ بە‌پێی توندی حاڵە‌تە‌كە‌. چارە‌سە‌رە‌كە‌ ڕە‌نگە‌ گفتوگۆ، چارە‌سە‌ری ھیزری یان دە‌رمان بێت. بە‌ ھە‌موو بارە‌كاندا دە‌بێت ئە‌ندامانی خێزان چاودێری كە‌سە‌كە‌ بكە‌ن كە‌ ئایا بە‌ چارە‌سە‌رە‌كان بە‌رە‌و باشتر دە‌چێت یان نا.
د. ژیان ئەحمەد لەبارەی چارەسەری دەرمانە‌كان دەڵێت: درمانە‌كان بە‌ گشتی كار لە‌سە‌ر زیادكردنی ماددە‌ی (سیرۆتۆنین) دە‌كە‌ن لە‌ مێشك و دە‌مارە‌كاندا. سیرۆتۆنین پە‌یامگوێزێكی كیمیاییە‌ و كار لە‌سە‌ر میزاج و ھە‌‌ڵسوكە‌وتی كۆمە‌ڵایە‌تی دە‌كات.
هەروەها چارە‌سە‌ری دە‌‌روونی كە بە‌ گفتوگۆ لە‌ گە‌ڵ پزیشك یان توێژە‌ری دە‌روونی دە‌بێ. ئە‌و گفتوگۆیە‌ ھە‌م یاریدە‌دە‌ری دە‌‌ستنیشانكردنی ڕاددە‌ی توندیی نە‌خۆشییە‌كە‌ و ھۆكارە‌كانی دە‌دات، ھە‌م پرۆسە‌ی چارە‌سە‌ر ئاسان دە‌كات. چارە‌سە‌ری دە‌روونی، كە‌سە‌كە‌ فێردە‌كات چۆن خۆی لە‌گە‌ڵ نە‌خۆشییە‌كە‌ و لێكە‌وتە‌كانی بگونجێنێ و زانیاری بداتە‌ نە‌خۆش لە‌بارە‌ی سرووشتی نە‌خۆشییە‌كە‌ و چۆنیە‌تی دە‌ربازبوون لە‌ ھە‌ستە‌ نە‌رێیە‌كان.
د. ژیان ئەحمەد باس لە خراپی دۆخی نەخۆشەكە دەكات كە ئەگەر پێویستی بە خە‌واندن بوو لە نە‌خۆشخانە‌ و ئاماژە بەوە دەكات كە: ئە‌گە‌ر توندی نە‌خۆشییە‌كە‌ گە‌یشتە‌ ڕادە‌یە‌ك كە‌ نە‌خۆش نە‌یتوانی گرنگی بە‌ خۆی بدات و كە‌وتە‌ مە‌ترسییە‌وە‌، یان بیری خۆكوشتنی ھە‌بوو، دە‌بێ نە‌خۆش لە‌ نە‌خۆشخانە‌ لە‌ژێر چاودێری پزیشك و چارە‌سە‌ری دە‌روونی بمێنێتە‌وە‌. دە‌كرێ لە‌ ھە‌مان نە‌خۆشدا زۆرتر لە‌ جۆرێكی چارە‌سە‌ر بە‌كاربھێنرێ بە‌پێی بڕیاری پزیشك.

“كە‌سێكی پاڵپشتیکەر، دوو ھێندە‌ی پارە‌ مرۆڤ دڵخۆش دە‌كات”
د. ژیان ئەحمەد ئاماژە بە توێژینە‌وە‌یە‌كی زانكۆی لە‌ندە‌ن دەكات كە لەو توێژینەوەیە ئەوە خراوەتە ڕوو كە ھە‌بوونی دە‌روونێكی باش و كە‌سێك كە‌ پاڵپشتیت بكات، زیاتر خە‌ڵك دڵخۆش دە‌كات لە‌ دووھێندكردنی سامانە‌كە‌ی.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌سە‌ر ٢٠٠هە‌زار كە‌س کراوە‌ و لە‌ كە‌ریگە‌ریی فاكتە‌رە‌ جیاوازە‌كانی ‌سە‌ر دە‌روونی مرۆڤی كۆڵیوە‌تە‌وە‌.
لە ‌ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌كە‌دا دە‌ركە‌وتووە‌ كاتێك داھاتی كە‌سێك دووھێندە‌ دە‌بێت، ڕێژە‌ی دڵخۆشیە‌كە‌ی ٠,٢٪‏ زیاد دە‌كات، ئە‌مە‌ لە‌كاتێكدایە‌ دە‌ركە‌وتووە‌ ھە‌بوونی كە‌‌سێك كە‌ پاڵپشتیت بكات، ئە‌گە‌ری دڵخۆشییە‌كە‌ ٠,٦٪‏ زیاد دە‌كات و بە‌پێچە‌وانە‌شە‌وە‌ ڕێژە‌ی دڵخۆشییە‌كە‌ كە‌م دە‌كات. دەشڵێت پرۆفیسۆر ریچارد لایارد، نووسە‌ری توێژینە‌وە‌كە‌ دە‌ڵێت پێویستە‌ گرنگی زیاتر بە‌ دڵخۆشی ھاووڵاتیان بدرێت،‌ بە‌راورد بە‌ داھاتە‌كانیان.
هاوكات “میوزیك چارە‌سە‌رە‌ بۆ خە‌مۆكی” كە زاناكان لە‌ توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێدا ئە‌وە‌یان ئاشكرا كرد گوێگرتن لە‌ مۆسیقا چارە‌سە‌رە‌ بۆ خە‌مۆكی و بێزاری و ڕزگاری لە‌ بیركردنە‌وە‌ی خراپ و ناخۆش.
لە‌م توێژینە‌وە‌یە‌دا ژمارە‌یە‌ك خۆبە‌خش بە‌شداریان كرد كە‌ سە‌رە‌تا نائارام و بێزار بوون بە‌ڵام باری دە‌‌روونیان بە‌رە‌و باشی چوو دوای گوێگرتن لە‌ چە‌ند پارچە‌ میوزیكێكی ئارامبە‌خش.
توێژە‌رە‌كان ئە‌وە‌شیان ڕوون كردە‌وە‌ ھە‌موو ئاواز و میوزیكێك دە‌روونی مرۆڤ ھێور ناكاتە‌وە‌ بە‌ڵكو ھە‌ندێك ئاواز ھە‌یە‌ كە‌ باری دە‌رونی مرۆڤ زیاتر تێك دە‌دات لە‌جیاتی ئە‌وە‌ی ئارامی بكاتە‌وە‌.
لە كۆتاییدا پێویستە ئەوە بزاندرێت كە خەمۆکی حاڵەتێکی باوە و ساڵانە بە ملیۆنان کەس تووشی دەبێت. ئەمەش ئەگەرێكی كراوەیە بۆ هەموو كەسێك، هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە خەمۆکی چارەسەر دەکرێت. ئەگەر نیشانەکانی خەمۆکیت هەیە، ئەوا لەگەڵ پزیشكی تایبەتمەنددا قسە بکە. تا هاوكارت بێت بە زووتر كات یارمەتیت بدات بۆ زوو هەستكردن بە باشتربوونت.