ماكوان عيززهت – هەولێر
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، مانگی ڕابردوو 26،502 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 2025/11/30) لە نەخۆشخانەی شار 26،502 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 19،727 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5،843 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 880 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هاوكات 5،314 نەخۆش خەوێندراون لە نەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1،552 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 855 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 558 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 595 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 510 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 339 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار خەوێندراون .
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1،261 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 159 نەشتەرگەری قەستەرە و 106 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 65 نەشتەگەری بۆ منداڵان بووە.
هەر بە گوێرەی ئامارەكە 70،979 شیكاری تاقیگەیی و 1،768 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 6،593 تیشك و 288 ئیكۆ و 2،715 سۆنەر و 660 چارەسەری سرووشتی كراوە.

