ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر
پێستی ئاسایی شێدارە و تا ڕادەیەک چەوری هەیە، بەڵام کاتێک ڕووی سەرچاوەی پێست وەک خۆی کارناکات و ناتەواوی لە کاروفەرمانەکانی بەرگریەکانی ناو پێست و خوێن درووست ئەبێت، سەرئەنجام وشکی پێست درووست دەبێت و بەو هۆیەشەوە بارەکە خراپتر دەبێت.
دکتۆرە سەبا عەلی ڕشید پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری دەلێ
ئەو کەسانەی كه پێستیان وشکە پێویستە دووربکەونەوە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی زیاتر وشکبوونەوەی پێست ئەوانیش بەم ڕێگایانە:
١. پێویستە زۆرترین بڕی ئاو و شلەمەنی بخۆنەوە و ڕۆژانە پارێزگاری لەم ڕێژەیە بکەن، چوونکە هۆکارەی سەرەکی وشکبونەوەی پێس ت کەم خواردنەوە ئاو و شلەمەنیە
٢.پێویستە ئەو خواردنانە بخۆن کە دەوڵەمەندە بە فیتامین كەی وەک برۆکلی، ئاڤۆکادۆ ، زەیتی زەیتون ، سپێناغ.
٣.پێویستە کەمترین کات لە حەمام بمێننەوە چوونکە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست و ئەو هەڵمەی دروست دەبێت دەبێتە هۆی لە دەستدانی ئاو لە لەشمان.
٤.پێویستە ئەو جل و بەرگانە بەکاربێنینن کە لە لۆکە پێک هاتوون بۆ ئەوەی دووربن لە هەستیاری بەتایبەتی جلو بەرگی ژێرهوه.
٥.بەکارهێنانی غسولی تایبەت بە پێستی وشک.
٦.بەکارهێنانی شێدارکەرەوە تایبەت بە پێستی وشک.
٧.بەکارهێنانی دژەخۆر کە زۆر گرنگە.

