ماكوان عيززهت – هەولێر
لە ئاگادارییەکدا قوتابی دكتۆرا دانا عەبدولباقی محەمەد قوتابیانی زانكۆ حكومی و ناحكومییەكان ئاگادار دەكاتە کە ئەوانەی ئارەزووی باشتركردنی تەندروستی خۆیان و بەدەستهێنانی لەشێكی ڕێك دەكەن بەشداری بكەن لە توێژینەوەیەكی زانستی كە بەبێ بەرامبەر بۆیان دابین دەكرێت.
قوتابی دكتۆرا دانا عەبدولباقی محەمەد ڕایدەگەیەنێت: ئێمە بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتی قوتابیانی زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی هەولێر دەكەین كە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 23 ساڵاندایە بۆ بەشداریكردن لە توێژینەوەیەكی پێشكەوتوو كە تیشك دەخاتە سەر دابەزاندنی كێش لە ڕێگەی پرۆگرامێكی گشتگیری ڕاهێنان و خۆراكەوە.
پێوەرەكانی بەشداربوون:
-تەمەن: 18 بۆ 23 ساڵ.
-ڕەگەز: كوڕ
-پێویستە (BMI) لە نێوان 26 بۆ 29.9 بێت.
-پێویستە قوتابی زانكۆی حكومی یان تایبەت بێت (ناسنامەی زانكۆی پێ بێت).
-تەندروستیی گشتی باش بێت و، هیچ نەخۆشییەكی درێژخایەنی نەبێت.
بەشداربووان ئەمانەی خوارەوەیان بە بەخۆڕایی بۆ فەراهەم دەكرێت:
-بەشداریكردنی هۆڵ.
-پرۆگرامی خۆراك.
چاودێری و پشتیوانی بەردەوام بە درێژایی بەرنامەكە.
-كۆمەڵێك پشكنینی پزیشكی پێش بەرنامە و دوای بەرنامەیان بە خۆڕایی بۆ ەکرێت.
چۆنیەتیی بەشداریكردن:
ئەگەر پێوەرەكانت تێدایە و ئارەزووی بەشداریكردنت لەم توێژینەوەیەدا هەیە، تكایە لە رێکەوتی 22/11/2025ـەوە تاوەكو 25/11/2025 لە كاتژمێر 9ـی بەیانیانەوە بۆ 1ـی دوای نێوەڕۆان دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی چالاكی وەرزشی زانكۆی سەڵاحەددین بكەن كە دەكەوێتە ناو كۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان بۆ ناوتۆماركردن.
تێبینی:
*ئەم توێژینەوەیە بە پێی ڕێنماییە ئەخلاقییەكان دەکرێت، بەشداریكردن خۆبەخشانەیە و هەموو ئەو زانیاریانەی كە پێشكەش دەكرێن، نهێنی دەمێنێتەوە.
*ژمارەی بەشداربووان سنووردارە، بۆیە ئەم چانسە لەدەست مەدە بۆ باشتركردنی تەندروستی خۆت و بەدەستهێنانی لەشێكی ڕێك.
ئاماژەی بەوه شدا كە تێبینیكراوە قەڵەوی روو له زیاد بوونه بویه كاردەكەن بۆ ئەوەی چینی قووتابییان تەندروست بن

