د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت هەرێمی کوردستان پێشەنگە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی جگەردا و چەندین ساڵە ئەم خزمەتگوزاریە لە هەرێمی کورستان بەسەرکەوتوویی ئەنجام دەدرێت.
لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەسەر فەرمان و ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستە 117 حاڵەتی چاندنی جگەر لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبڕی خەرجی نزیکەی پێنج ملیار و نیو، بۆ نەخۆشانی هەموو شوێنەکانی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە ئەنجام دراوە:
نەخۆشانی هەولێر 48 نەخۆش
نەخۆشانی سلێمانی 33 نەخۆش
نەخۆشانی دهۆک 27 نەخۆش
نەخۆشانی هەڵەبجە 5 نەخۆش
کۆی گشتی 117 نەخۆش
بەبڕی 5،465،357،000 دینار
پێنج ملیار و چوارسەدوشەستوپێنج ملیۆن و سێسەدوپەنجاوحەفت هەزار دینار.
ئەم نەشتەرگەرییە پاڵپشت بە یاسای بەخشین و چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ بەپێی ڕێنمایی و مەرج و ڕێککاری پێویست ڕێک خراوە و ڕێگەی پێ دراوە.
د. سامان بەرزنجی ڕاشیگەیاند: هەفتانە چەندین حاڵەتی پێویستی چاندنی جگەر، هەمیشە لەسەر خەرجی و ئەستۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەدرێ و ژیانی دەیان هاوڵاتی تەمەن گەورە و منداڵان لە مردن گەڕاوەتەوە و ژیانیان رزگار کراوە.
پاشخان
خزمەتگوزاریی نەشتەرگەری چاندنی جگەر، بریتییە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی جگەر بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پێویستییان بە چاندنی جگەر هەیە.
مەرجەکان
*ئامادەبوونی خزمەتخواز لە بەردەم لیژنەی پزیشکی، بە مەبەستی پشکنین و بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی.
*ڕاپۆرتی پزیشکی پسپۆڕ.
ڕێکار و هەنگاوەکان
*خزمەتخواز سەردانی پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشخانە گشتییەکان یان سەنتەرەکانی تایبەت بە تالاسیمیا یان نۆرینگەی تایبەتی پزیشکی پسپۆڕ دەکات، بە مەبەستی پێدانی ڕاپۆرتی پزیشکی.
*بە پێی سنووری جوگرافی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی لە پارێزگاکان دەکات.
*سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
*سەردانی هۆبەی لیژنە پزیشکییەکان دەکات، بە مەبەستی ئاراستەکردنی نووسراو بۆ وەزارەتی تەندروستی.
*سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری تەندروستی لە دیوانی وەزارەت دەکات.
*سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەکات، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی.
*سەردانی بەشی لیژنەی پزیشکی دەکات، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان و دیاریکردنی وادە و کاتی پشکنین لە لایەن لیژنەی پزیشکی تایبەت.
*خزمەتخواز لە هەفتەی دووەمی مانگ لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە کات و شوێنی بینینی و بڕیاردانی لیژنە لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی ئاگادار دەکرێتەوە.
*پاش ئەنجامدانی ڕێکارە ناوخۆییەکان وەرگرتنی ڕەزامەندی، خزمەتخواز لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە کات و شوێنی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە ئاگادار دەکرێتەوە.
چاندنی جگەر پرۆسەیەکی نەشتەرگەرییە کە تێیدا جگەری نەخۆش دەگۆڕدرێت بە جگەرێکی تەندروست لە بەخشەرێکەوە. ئەم چارەسەرە بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە جگەریان لە قۆناغی کۆتایی نەخۆشیدایە.
باوترین هۆکار بۆ چاندنی جگەر:
– هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر (هیپاتایتیس B و C)
– سیرۆزی جگەر
– شەکرەی جگەر
– شێرپەنجەی جگەر
– نەخۆشییە بۆماوەییەکانی جگەر
– نیشانەکانی پێویستبوون بە چاندن:
– زەردبوونی پێست و چاوەکان
– هەڵئاوسانی سک و پێیەکان
– لاوازی و ماندووبوونی زۆر
– خوێنبەربوون لە کۆئەندامی هەرس
– شێوانی هۆش و بیرکردنەوە
دەستنیشانکردن:
– پشکنینی خوێن بۆ فرمانەکانی جگەر
– سۆنار و CT scan و MRI
– پشکنینی نمونەی جگەر (بایۆپسی)
– هەڵسەنگاندنی گشتی تەندروستی نەخۆش
قۆناغەکانی چارەسەر:
1. هەڵسەنگاندنی پێش نەشتەرگەری
2. چاوەڕوانی جگەری گونجاو
3. ئەنجامدانی نەشتەرگەری (٤-٨ کاتژمێر)
4. چاودێری چڕی دوای نەشتەرگەری
5. بەکارهێنانی دەرمانی بەرگری لە ڕەتکردنەوە
6. چاودێری بەردەوام و پشکنینی دەوری
گرنگە بزانین:
زیاتر لە ٧٥٪ ی نەخۆشەکان بۆ ماوەی ٥ ساڵی یەکەم دوای چاندن بە سەرکەوتوویی دەژین و زۆربەیان بەردەوام دەبن لە ژیانێکی ئاسایی بۆ دەیان ساڵی تر. پێویستە نەخۆش پابەندی ڕێنماییەکانی پزیشک بێت، خۆی لە هەوکردن بپارێزێت و دەرمانەکان بە ڕێکوپێکی بەکار بهێنێت. زۆربەی نەخۆشەکان دەتوانن بگەڕێنەوە سەر کارەکەی خۆیان و ژیانێکی ئاسایی بژین.

