مستەفا مەحەمەد مستەفا – هەولێر
کرۆنز :- نەخۆشییەکە تووشى کۆئەندامى هەرس دەبێت ، کە هەوکردنێکى زۆر لە دیوى ناوەوەى ڕێڕەوى کۆئەندامى هەرس ڕوودەدات،Inflammatory Bowel Disease (IBD) هەموو بەشەکانى کۆئەندامى هەرس بە یەکەوە لەیەک کاتدا هەرلە دەمەوە تاکو کۆم ئەگەرى تووشبوونى هەیە ، ئەم نەخۆشییە دەکرێت بۆماوە یى بێت یان بەهۆى هێرشى سیستەمى بەرگرى لەش بێت بۆ ناوەوەى ریخۆلەکان، بە نەخۆشییەکى درێژخایەنى کۆئەندامى هەرس دادەنرێت، Chronic disease لە کەسانى سپى پێست ئەگەرى زیاترى توشبوونیان هەیە، ئەم نەخۆشییە بە هەوکردن و روشاندنى ناوەوەى رێرەوەکانى کۆئەندامى هەرس دەست پێدەکات و نەخۆشەکە هەست بە بێزارییەکى زۆردەکات٠ زیاترلە ریخۆلە باریکە و سەرەتاى قۆلۆن تاکو کۆم تووشى برین دەبێت، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆى تەسک بوونەوە و گیران وکونبوونى ریخۆلەکان، هەندێک جاردەبێتە هۆى توشبوون بە نەخۆشى شێرپەنجەى ریخۆلە و گەدە، کە لەئەنجامدا دەبێتە سکچونێکى خوێناوى سەخت و بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى لەش و دروستبوونى ئازارى زگ و لە دەستدانى کێش و بەدخۆراکى، ئەم نەخۆشییە وەکو زۆربەى نەخۆشییە درێژخایەنەکانى دیکە چارەسەرى تەواوى نییە، بەڵام چارەسەرکردنەکەى دەکرێت بە کەمکردنەوەى سگچوون و ژانە زگ و بێهێزى و لە دەست نەدانى کێش بێت، لەکاتێکدا ئەم نەخۆشییە بەپێى رێژەیى تووشبوون و توندى نەخۆشییەکە لە کەسێکەوە بۆکەسێکى دیکە نیشانەکانى و جۆرى چارەسەرکردنەکەى دەگۆرێت٠
هۆکارەکانى تووشبوون بەم نەخۆشییە :-
– هۆکارە بۆماوەییەکان ٠
– هێرشى سیستەمى بەرگرى لەش بۆ ناوەوەى ریخۆلەکان ٠
– هۆکارە ژینگەییەکان وەکو جگەرەکێشان و خۆراکى نا تەندروست و پیسبوونى ژینگە ٠
– کەمى ڤیتامینەکان لە لەش ٠
– فشارە دەروونییەکان ٠
نیشانەکانى ئەم نەخۆشییە :-
– هەست کردن بە ماندوویەتى ٠
– ئازارى گرژبوونى زگ بەشێوەى درێژ خایەن٠
– سکچوونى بەردەوام ٠
– بینینى خوێن لەگەڵ پیسایى ٠
– نەمانى ئارەزووى خواردن وهێلنجدان ٠
– کەمبوونەوەى کێشى لەش٠
– شڵبوون وسوورهەڵگەرانى پێست ٠
– ئازاروهەوکردن وسووربوونەوەى ناو چاوەکان Uveitis٠
– ئازار و سووتانەوەى جومگەکان osteoarthritis٠
– بێهێزى لەش بە شێوەیەکى گشتى ٠
– وە ستانى گەشە لە منداڵان ٠
– هەستکردن بە بێزارى ٠
– زوو زوو چوونە سەر ئاو ٠
– بارى دەروونى :- توورەبوون و هەڵچوون و دڵە ڕاوکێ ٠
– بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى لەش ٠
– دروستبوونى برین لە ناو دەم ٠
بۆکەم کردنەوەى کاریگەریەکانى ئەم نەخۆشییە کەسى تووشبوو پێویستە پەیرەوى ئەم رێنمایانە بکات :-
– دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان ٠
– کەمکردنەوەى خواردنە چەورییەکان و شیرنەمەنییەکان و سەوزەوات و چایە و ماددەى کافائین٠
– دوورکەوتنەوە لە خواردنە خێراکان Fast foot ٠
– کەم خواردنى خوێ هەروەها نە خواردنى شیرى بە لاکتۆز٠
– زۆرخواردنەوەى ئاو رۆژانە بەپێى پێویست ٠
– ژەمەکانى خواردنى رۆژانە بەشێوە یەکى کەم خۆر و دایم خۆر ٠
– دوورکەوتنەوە لە خۆراکە ڕیشالیەکان و توێکڵى میوەکان٠
– دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازیەکان و ئەوخواردنانەى کاربۆنیان تێدایە ٠
– دوورکەوتنەوە لە خواردنى پەتاتە و دانەوێلە بە تایبەتى ( گەنمە شامى ) ٠
– گرینگیدان بە تەندروستى دەروونى ٠
– بەکارهێنانى خواردنى رۆنى زەیتون لەگەڵ خواردندا ٠
چارەسەرى ئەم نەخۆشییە :-
– چارەسەرى پزیشکى بە دەرمان Medical Therapy :-
o کۆمەڵەى کۆرتیکۆسترۆیدەکان Corticosteroids :- وەرگرتنى ئەم جۆرە دەرمانانە نەخۆشییەکە هێوردەکاتەوە
بۆ نموونە وەکوPrednisolone ، Bedesonide، Methylprednisolone
بەکارهێنانى دەرمانەکانى کۆرتیکۆسترۆید دەبێت سنوورداربێت، چونکە زۆربەکارهێنانى دەبێتە هۆى لاوازى ئیسقانەکان و نەخۆشى شەکرە و بەرزبوونەوەى فشارى خوێن، بۆیە دەبێت لەژێرچاودێرى پزیشکى پسپۆرى تایبەت بەکاربێت ٠
o کۆمەڵەى ترشى ئەمینۆسالیسالیک ئەسیدەکان Aminosalicylic Acid بۆ نموونە Methazolamide ، Salazopyrin٠
پارێزگارى کردن لە چاکبوونەوەى نەخۆشەکە و رێگرى کردن لە هەڵگەرانەوەى نە خۆشییەکە :-
o کۆمەڵەى دەرمانەکانى ئیمیونۆمۆدیولەیتەر immunomodulators بۆ نموونە وەکMethotrexate ، Mercaptopurine ،Thiopurinef ، Azathioprine – 6
– چارەسەرى بایۆلۆجى Biological therapy :- ئەم جۆرە دەرمانانە نوێ ترین و پێشکەوتووترین جۆرى چارەسەرە لە ئێستادا
بۆنموونە
Anti –Tumor Necrosis Factor (TNF) Agents – بۆ نموونە Infliximamb ، Adalimumab ،
Cretolizumab pegol
Anti – integrin therapy – بۆنموونە Vedolizumab ، Natalizumab
Anti – Interleukin ( IL ) therapy – بۆنموونە Ustkinumab ( targets IL-12 and IL-23 )
-چارەسەرکردن بە نەشتەرگەرى Surgery :-
ئەو کەسانەى گیرۆدەى ئەم نەخۆشیەن نزیکەى %70 نەخۆشەکان پێویستیان بە نەشتەرگەرى دەبێت لەماوەى ژیانیاندا لەبەر ئەم هۆکارانە :-
-کارنەکردنى دەرمانەکان لەسەر نەخۆشییەکە٠
– دروستبوونى ڕێڕە و لە نێوان ریخۆلە و پێستى دەروەى زگ Fistula ٠
– تەسک بوونەوەى ریخۆلە Stucture ٠
– دروستبوونى هەوکردنێکى زۆرو کۆبوونەوەى کێم Abscess ٠
– خوێن بەربوونێکى نارێک لە کۆم Hemorrhage ٠
– دروستبوونى شێربەنجە Cancer٠
– چارەسەرکردن بە خۆراک Dietary therapy :-
خواردنى ئەم خۆراکانەى کە دەولەمەندن بە ڤیتامینەکان و توخمە کانزاکان وەکو:- ڤیتامینC ،D ، Bcomplex
Zinc ، Calcium ، Magnesium
– چاودێرى کردنى نەخۆش لەلایەن پزیشکى تایبەت بە نەخۆشییەکانى کۆئەندامى هەرس :-
بەمەبەستى پشکنینى خوێن بۆچاودێرى کردنى کاریگەرى لاوەکى دەرمانەکان لەسەر لەشى نەخۆشەکە وەکو:-
CRP ، ESR ، CBC ، ZONULIN Test ، CELIAC Test ، ANTI ASCA Test ٠
– چارەسەرى دەروونى نەخۆشەکە Psycho therapy :-
نەخۆشى کرۆنز دەبێتە هۆى ( دڵ توندى و دڵە ڕاوکێ ) بۆیە پێویستە پشکنینى بۆبکرێت لە لایەن پزیشکى پسپۆرى تایبەت بە نەخۆشییە دەروونییەکان ٠
ئامانج لە چارەسەرکردنى ئەم نەخۆشییە :-
– هێورکردنەوە و کەمکردنەوەى نیشانەکانى نەخۆشییەکە ٠
– پارێزگارى کردن لە هەنگاوەکانى یەکەم بۆ ڕیگڕى کردن لە پەرەسەندنى نەخۆشیەکەیە ٠
– ڕیگڕى کردن لە سەرهەڵدانى نیشانە لاوەکییەکانى نەخۆشیەکەیە ٠
– کەم کردنەوەى بەکارهێنانى دەرمانەکانى کۆرتیکۆستیرۆیدەکان ٠
– ئەگەرهاتوو نەخۆشەکە لەتەمەنى منداڵى دابوو دەبێت کاربکرێت لەسەر باشکردنى خۆراک و گەشەى منداڵ ٠
– بایەخ دان بە باشکردنى ژیانى نەخۆشەکە بۆماوەیەکى دوورو درێژ٠
– نەخۆشى ( کرۆنز) لەساڵى ١٩٣٢ دۆزرایەوە، لەلایەن پرۆفیسۆرێکى ئەمریکى بە ناوى ( بریل برنارد کرۆن ) پزیشکى تایبەت بە نەخۆشییەکانى کۆئەندامى هەرس، لە ویلایەتە یەگرتووەکانى ئەمریکا لە شارى نیویورک، هەربۆیەش ئەم نەخۆشییە بەناوى ئەم پزیشکە ناسراوە ٠

