ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر
د. کەژان کاوە ته دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی لە بارەی دووگیانبوون بە دووانە و مەترسییەكانی لەسەر دایك و كۆرپەلە جەخت دەكاتەوە كە دووگیانی بە دووانە مەترسی و ئاڵۆزییەکانی زیاتری هەیە بۆ هەردوو دایک و کۆرپەلە بەراورد بە دووگیانی بە یەک کۆرپەلە.
د. کەژان کاوە دەشڵێت: دووگیانی دووانە بە دووگیانییەکی مەترسیدار دادەنرێت و پێویستی بە چاودێرییەکی پزیشکی ورد و بەردەوام هەیە.
دەربارەی مەترسییەکان بۆ دایک ئاماژە بەم ئەگەرانە دەكات:
1- بەرزی پەستانی خوێن و پێش ئیکلەمپسیا: ئافرەتی دووگیان زیاتر تووشی نەخۆشی پێش ئیکلەمپسیا دەبێت، کە حاڵەتێکی مەترسیدارە و کاریگەری لەسەر ئەندامەکانی وەک گورچیلە و جگەر دەبێت.
٢- مەترسیی زیاتر بۆ توشبوون بە شەکرەی دووگیانی.
3- کەمخوێنی: مەترسی تووشبوون بە کەمخوێنی زیاد دەکات بە هۆی زێدەبەرهەمهێنانی خوێن بۆ پشتگیریکردنی کۆرپەلە.
4- پێویستی منداڵبوون بە نەشتەرگەری لە دووگیانی دووانەدا زیاد دەکات.
لەبارەی مەترسییەکانیش بۆ کۆرپەلە ڕوونی دەكاتەوە كە:
1- لەدایکبوونی پێشوەختە: دووگیانی دووانەکان مەترسی زۆری لەدایک بوونیان هەیە پێش هەفتەی ٣٧، ئەمەش دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستیی گەورە بۆ کۆرپەکان.
2- کەمی کێشی لەدایکبوون: زۆرجار منداڵی دووانە بە کێشی کەمتر لە ئاسایی لەدایک دەبن، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە کێشەی تەندروستی زیاد دەکات.
3- دووانە مەترسی تووشبوونیان بە هەندێک کەموکووڕییەوە لەدایک بوون زیاترە.
4- نیشانەکانی گواستنەوەی خوێنی دووانە بۆ دووانە (TTTS).

