ماكوان عيززهت – هەولێر
وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت لە كابینەی نۆدا ٣٨ ڕێنماییمان دەرکردووە و دوو یاسای گرنگ دەرچووە، هاوكات پرۆسەی سەر لەنوێ تۆمار كردنەوەی كارگەی دەرمانیان لە دەرەوەی ووڵات دەست پێكردوەتەوە لە كۆی هەزار و هەشت سەدوو دوو كارگەر. هەزار و شەست و دویان دووبارە تۆماری نوێی بۆ كراوە.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت لە ئێستا بە بەبۆنەی هەڵبژاردن و هەڵمەتی بانگەشە بەشداریكردوە، وەکوو لایەنێکی بیر و بۆچوونی خۆی کە پێی خۆشە بەشێكبێت لە جووڵاندنی کۆمەڵگا، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن، سەردانی ماڵان دەکەن، ڕۆژانە چەندین ماڵ بەسەر دەکەنەوە.
د. سامان بەرزنجی دەڵێت: یەکێک لە شانازییەکانی حکوومەتی هەرێم كە شانازیەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکی حکوومەت، کە دەچمە ماڵان دەبینین دەرمانێک لە تەنیشت نەخۆشەكەوەیە، ئەوەیە كەچاكسازی لە كوالێتی دەرمان كراوە، هەرێمی کوردستان پاککرایەوە لە زبڵی وڵاتان و نەهێشتنی دەرمانی قاچاخ و دروست كردنی گێچ و دەرمانی وەهمی كە بە هاووڵاتییان دەفرۆشریت، ئەوە شانازیەکی یەکجار گەورەیە. چاكسازی لە دەرمان یەکێکە لە هەرە پڕۆژە گرنگەكانی حكوومەتی هەرێم لە كابینەی نۆدا.
پێشتر دەرمانی قاچاخ زۆربوو. دەتوانم بڵێم سەدا سی و چل دەرمان بەڕێی حکوومەت نەدەهات، سەدا شەست بۆ حەفتای بازاڕ نەیاندەزانی پشكنین چییە، جگە لەوەی كە هەر پشكنین نەبوو سەرچاوەكەشی دیار نەبوو، ئێستا هیچ دەرمانێک نییە، كارگەكەی تیمی ئێمە سەردانی نەكات لە ( ئەمریکا، ئەرجەنتین، بەرازیل، هیندستان، ئوستراڵیا، چین، تیمی ئێمە تەنها ناچنە ئەو وڵاتانەی کە شەڕی تیایە وەکوو ئۆکرانیا، سوریا ماوەیەک بەرلەئێستە شەڕی تیابوو، یەمەن).
هەر بۆیە سەرلەنوێ هەموو كارگەكانمان تۆماركردەوە، كە هێشتا ئەو پرۆسەیەمان ماویەتی لە هەزار و هەشت سەدوو دوو كارگەر. هەزار و شەست و دوویان دووبارە تۆمار کرایەوە. تۆماری نوێ. بە ستانداردێکە لە وەقایعی کوردستان بڵاو بووەتەو، بۆیە خۆشبەختانە دەڵێم لە ئێستادا سەدا نەوەت و حەوت دەرمانی بازاڕ كۆنتڕۆڵكراوە.
لێرە و لەوێ من نازانم چۆن دەرمانخانەیەک موجازەفە دەکا دەرمانێکی بێ ستیکەر بێنێ، هەر بۆیە ئەو دەرمانەی بێ ستیکەربێ بە قاچاخ و تاوان هەژماردەكرێت و ڕەوانەی دادگای دەکەین. بۆیە جەختدەكەینەوە شۆڕشی چاکسازی دەرمان، شۆڕشێکی شانازیە بۆ ئێمە، بۆ حکوومەتی هەرێم.
هەروەها دووەم كارمان كە جێگەی شانازیە، چاكسازی بوو لە فریاكەوتنەكان، جاران هەموو ڕۆژ شەڕبوو لە فریاكەوتنەكان لە نێوان كارمەند و هاووڵاتییان، بۆیە ئێستە وامان لێكردوە كە ئەگەر نەخۆشەكە پێویستی بە فریاكەوتن نەبێ ناچێتە فریاكەوتن، لە نێو نەخۆشخانە نۆرینگە هەیە. سیستەمی جیاكردنەوە دانراوە و پزیشكی پسپۆڕ ئامادەیە.
جگە لەوانەش ڕەشنووسی یاسا، ٣٨ ڕێنماییمان دەرکردووە و زۆرترین ڕێنماییمان لە وەقایعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە. وەزارەتی داد و شایەدیامان بۆدەدەن. لە کابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، دوو یاسا دەرچوون ئەویش یاسای مافی نەخۆش و پاراستنی نەخۆش و یاسای بەڕەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر.
لە ڕووی خۆراكیشەوە، کۆمەڵێک پێوەری نوێمان هەیە بۆ خۆراک. ئەوانەی مۆڵەتیان دەدرێتەوە لە مەسەلەی شیر و زەیت و بابەتی ووزەبەخشەکان بە پێویەی نوێ و ستاندارتی عێراقی و جیهانییە و هەر بۆیە پرۆسەی چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە.

