رۆژنامەی ھەولێر

چارەسەرکردنی ئازاری فەقەرات و جوومگەکانی بەبێ نەشتەرگەری

ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر

 

د. عەتا فایەق عەبدوڵڵا پسپۆڕی بێھۆشکاری و چارەسەرکردنی ئازاری فەقەرات و جوومگەکانی بێ نەشتەرگەری لە بارەی ئازاری فەقەرات، یان پشتئێەشە دەڵێت: تەبعەن پشتئێەشە یەکێکە لەو ئازارانەی کە زۆر باوە ھەموو كەسێك لە ژیانی جارێ دوو جار تووشی پشتئێشە ئەبێ یان زیاتر. ئازاری پشتئێشە ئەکرێ بە دوو بەشەوە، بەشێکیان ئەو ئازارانەن کە لە ئۆرگانەکانی پشت خۆی دروست ئەبن، بەشێکیشیان ئەو ئازارانەن کە لە شوێنێکی دیکە دروست ئەبن و دێن بۆ پشت. بۆ نموونە ئەو ئازارانەی کە لە حەوز و و ڕەحم، ھێلکەدان، و ڕیخۆڵەو و ئەمانەن دردست ده بن زۆربەی زۆری دیته پشت و پشتئێشە دروست ئەکات. یان بۆ نموونە ئازاری گەدە و دوانزەگرێیە یان ئازاری دڵ لە گه ده. ئەو ئازارانەی کە ئۆرگانەکانی پشت خۆی دروستی ئەکات، پێکهاتووە لەو فه قەراتانە. که زۆربەی زۆری ئازارەکان له ماسوولکەو بەستەرەکانی پشتدا دروست ئەبن. و جاری واش هۆكارەكەی خودی فەقەراتە.

د. عەتا لە بارەی ڕێگاكانی نەھێشتنی ئازارە دەڵێت: پێش ھەموو شتێک بابڵێین دیاریکردنی ئازارەکە گرنگە. وەک وتمان زۆربەی زۆری جار ئازارەکە تەنھا گرژبوونێکە لە ماسوولکەکانی چواردەوری پشت یان لەو بەستەرانە که زیانێكی پێ ئەگات، ئەو نەخۆشانە كە دەچنە لای پزیشك ئازارێکی سادەی پشتیان ھەیە. ئازارشکێنی پێی ده ده ن و ئیسراحەتی پێی ئەکات. بەڵام هەندێ جار ئازارەکە لەوە زیاترە. هۆكارەكەی وەک ووتمان ئەگەری ھەیە داخورانی دیسکەو فشاری خستووەتە سەر ئەم دەمارە. لە ڕێگەی چەند پشكنینێكەوە بۆمان دەرئەکەوێ کە هۆكاری ئازارەکە چییە. کێشە لەسەر چارەسەرکردنی ئازارەکە نیه به لکد پێش ھەموو شتێک خۆپاراستن باشترە. ئێمە پێش ھەموو شتێک به نەخۆشەکە ده لئین ئەگەر كێشی زیاد بوو که می بکاته وه و لەو کاتەی شت ھەڵئەگرێت و جووڵە ئەکات کۆمەڵێک جووڵە ی ناریک گرفتی بۆدروست دەكات. جۆری پێڵاوەکەی یان پێڵاوێک لە پێبکات کە ئازاری قاچی نەدات و ئازاری جوومگەکانی نەدات . ئەمانە زۆر زۆر گرنگن. پاشان به نەخۆشەکە ده ڵێین نیشانەکانی چین؟ ئەگەر نەخۆشەکە بەس ئازاری پشتی ھەبوو، لەوانەیە بە دوو سێ ڕۆژ پشوودان و کۆمەڵێک چارەسەری وچارەسەری سرووشتی، گرفت و ئازارەكەی چارەسەر بکات.
بەڵام جارێ وایە ئەم ئازارە ئەگەر فشارێكی خستە سەر یەکێک لەم دەمارانە، ئازارەکەی درێژ خایەنە بۆ نموونە دوو هەفتە بۆ سێ هەفتە تێپەڕیوە. ئەو کات هەوڵدەدەین نەخۆشەکە نەشتەرگەری نەکات. هەر بۆیە دوو هەفتە تا سێ هەفتە پشووی پێی دەدەین، که کێشی دابەزێنین و، چارەسەری سرووشتی بۆ دەنووسین، ئەگەر بەمانە چاک نەبوو ئەو کاتە ئەو ڕێگا تازانەی کە ھەیە کە دوور بێتەوە لە نەشتەرگەری و لە کردنەوەی فه قەرات بۆی ئەنجامدەدەین، كە قەستەرەی فەقەراتە و شتێکی زۆر زۆر پێشکەوتووە و زۆر زۆر ڕێژەی سەرکەوتنی باشی ھەیە. قەستەرەی فەقەرات لە ژێر بێھۆشی ناوچەیی ئەکرێت بە بەکارھێنانی دەرزییەکی بچووککۆلەیی کە ئەمە دەرزییەکەی قەستەرەی فه قەراتە. نەخۆشەکە لە ژێر بێھۆشی ناوچەیی ئەم دەرزییە ده خه نه ژوورەوە بۆ سەر فه قەراتەکەی. لەسەر ئەم دەرزییەو ئەم قەستەرەی بۆ دەكرێت.
هەر بۆیە ئەنجامدانی كارەكە دوورە لە بێھۆشی گشتی . و ده رز یه که ده جیته سەر ئەو دەمارە کە فشاری لەسەرە. پاشان. کۆمەڵێک مادەی تایبەتی ھەیە که ئەم دەمارە دوور ئەخاتەوە لەم فەقەرەیە. پاشان ئازارەکه نایەڵێت.
دوای ئەو قەستەرەیە نەخۆش ئەنێرینەوە ماڵەوە بە نەخۆشەکە ئەڵێن ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێوە ببات، بەڵام کۆمەڵێک جووڵە نەکات.

ڕێنمایی د. عەتا فایەق بۆ ئەوانەی ئازاری پشتیان هەیە:
یەکەم: دابەزاندنی کێشە.
دووەم: بەکارھێنانی جۆری پێڵاو، لە کۆمەڵگای ئێمە ئەو پێڵاوانەی کە بەکاری ئەھێنن بەشكیان ھیچ کوالێتییەکی باشی نییە یان بچووکە یان تەسکە. گۆڕینی پێڵاوەکان بە جۆری پێڵاوی پزیشکی.
سێیەم: بەردەوامبوون لە وەرزش. ئێمە بە نەخۆش ناڵێین شتی قورس ھەڵگرێت و ماسوولکە دروست بکات. بەڵكوو بە نەخۆش ئەڵێن بە پێ بڕوا. چوارەم: مەلە کردن. یانی لای ئێمە گرنگترین شتە بۆ نەخۆش بۆ ئازاری فەقەرات. عادەتەن بە نەخۆشەکان ئەڵێین مەلە بکات.
د. عەتا فایەق لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا كە: ئەوانەی تووشی فەقەرات ئەبن سێ نیشانە ھەیە زۆر مەترسیدارە ( ئەگەر کۆنتڕۆڵی پێیەكانی نەمان، کۆنتڕۆڵی میزكردن نەمان، یانیش قاچ تووشی شەلەل بوو). ئەو سێ نیشانە نیشانەی سوورە. پێویستە زوو فریای خۆت بکەویت. جگە لەو سێ نیشانەیە، پشت ئێشە، سڕبوون، ئازار. ئەمانە ھەمووی چارەسەری ھەیە. و پێویست ناکات خۆیان بترسێنن و پەنا بۆ دەرەوەی ووڵات بەرن بۆنەشتەرگەری و مەسروفی زۆر بکەن. زۆر نەخۆشمان ھەبوو دوو جار تا سێ جار چووەتە ھیندوستان و ئێران دوو جارتا سێ جار نەشتەرگەری بۆ کراوە ئێستا هاتۆته لامان و ئەڵێت دکتۆر ئەوەم بە پلاتین و برغو بۆ دانراوە و ئەڵێ پەشیمانم خۆزگە نەمکردایە. ھیوادارم خەڵک ئاگادار بێت.