رۆژنامەی ھەولێر

ئەگەر نیشانەی هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە پەیدا بوو، دەبێ زوو سەردانی پزیشكی بۆ بکرێ

ماكوان عيززه‌‌ت – هەولێر

 

د. دالیا تاریق پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی هۆشیاری دەداتە ئەو كەسانەی تەمەنیان لە سەروو 40 ساڵانەوەیە كە لە كاتی دەركەوتنی نیشانەكانی ڕیخۆڵەكوێرە بە زووترین كات سەردانی پزیشك بكە.

د. دالیا تاریق دەڵێت: ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروو ٤٠ ساڵانەوەیە و نیشانەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵەكوێرەیان تێدا دەردەکەوێت دەبێت زیاتر ئاگاداری حاڵەتەکەبن و بە زووی پشکنین ئەنجام بدەن لەبەر ئەم هۆکارانە:
١. توشبوون بە هەوکردنی ڕیخۆڵەكوێرە ئەگەری ئەوەی هەیە یەکێک بێت لە نیشانەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.
٢. یاخود ڕەنگە نیشانەی توشبوون بێت بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵەكوێرە.
‌ د. دالیا تاریق لە بارەی هۆشیاربوون و چاودێریکردن ئاماژە بەوەش دەدات كە: هەموو ئەوە کەسانەی کە نەشتەرگەری لابردنی ڕیخۆڵەكوێرەیان بۆ دەکرێت لە هەر تەمەنێکدا بێت پێویست دەکات ڕیخۆڵەكوێرەکە ببرێت بۆ تاقیگە بۆ دڵنیا بوون لەوەی شێرپەنجە نییە.
هەموو چارەخوازێک کە توشی هەوکردنی ریخۆڵە کوێرە دەبێت لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی پێویست دەکات لە دوای (٦) هەفتە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری پشکنینی ناوبینی قۆڵۆن (نازور) ئەنجام بدات بۆ دڵنیابوون لە بارودۆخی ناو قۆڵۆن.

نیشانەکانی هەوكردنی ڕیخۆڵەكوێرە:
1- ئازارێکی کەم لە ناوەراستی سک وپاشان ئازارەکە تووند دەبێت ودەچێتە بەشی خوارەوەی لای راستی سک.
2- هێڵنج ،چەند جارێک رشانەوە و نەمانی ئارەزووی خواردن.
3- تایەکی کەم.
٤_ هەندێک جار سکچوون یان ئازار لە کاتی میز کردن ،هەیەلەگەل هەوکردنی ریخەڵۆکەکوێرە.