ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر
گرینگیی ڤاکسینی ئینفلونزا بەتایبەت بۆ ئەو حاڵەتانەی ئەگەری تووشبوونیان بە هەوکردنی توندی سییەکان هەیە
د. باخەوان ئەحمەد: گونجاوترین کات بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی ئینفلونزا مانگی 9 بۆ 10یە.
ئینفلونزای وەرزی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەیە بە هۆی چەند ڤایرۆسێکەوە پەیدا دەبێت کە باوترینیان ڤایرۆسی ئینفلونزایە؛ دەستپێدەکات لە کۆتایی وەرزی پاییز تا سەرەتای بەهارە.
د. باخەوان ئەحمەد عوسمان پسپۆر لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە و سینگ ئاماژە بەوەدەدات كە ئەم ئینفلونزایە بەڕێژەی و شێوازی جیاواز دەیگرن. ئەو كەسانەی كە توشی ئەم ئینفلونزایە دەبن بەهۆی خۆپارێزی و گرتنەبەری ڕێكارەكان و وەرگرتنی ئامۆژگاری پزیشك لە ماوەی چەند رۆژێک تەندروستییان بەرەوە باشتر دەڕوات كە ئەمەش بەهۆی خواردنەوەی شلەی گەرم، وەرگرتنی دەرمانی ئازارشکێن گەر پێویست بکات، بەڵام هەندێ جار دەبێتە هۆی خەواندن لە نەخۆشخانە و تەنانەت مردنیش بە تایبەتی لە و کەسانەی مەترسیان زیاتر لەسەرە .
كێن ئەوانەی مەترسییان لەسەرە:
* ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵانەوەن و یان نەبوونەتە دوو ساڵان.
* ئافرەتی دووگیان.
* ئەوانەی لە خانەی بەساڵاچووان دەژین.
* نەخۆشینی درێژخایەنی سییەکان.
* نەخۆشینی دڵ.
*نەخۆشینی شەکرە.
* نەخۆشینی درێژخایەنی گورچیلەکان و جگەر و خوێن.
*قەڵەویەکی زۆر .
* ئەوانەی سیستمی بەرگرییان کەمە وەک (نەخۆشی ئایدز، هەندێ لە نەخۆشی شێرپەنجە وەک شێرپەنجەی خوێن یانیش ئەوانەی چارەسەری کیمیایی یان تیشک وەردەگرن بۆ شێرپەنجە و، وەرگرتنی دەرمانی درێژخایەنی ستیرۆید یان هەر دەرمانێک کە بەرگری لەش کەم بکات).
د. باخەوان ئەحمەد لە بارەی گونجاوترین کات بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی ئینفلونزا ڕوونی دەكاتەوە كە مانگی 9 بۆ 10یە و لە هەندێک ووڵات وەک ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەر کەسێک تەمەنی لەسەرووی نۆ مانگ بێت دەتوانێت ڤاکسین وەرگرێت وە گەر کەسێک هەستیاری توندی بە هێلکەی مریشک هەبێت پێویستە بنکە تەندروستیەکە ئاگادار بکاتەوە پێش وەرگرتنی ڤاکسینەکە.
ئێستاکە لە بنكە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان ئەم ڤاكسینە بەردەستە و بێ بەرامبەر بە ئارەزوومەندان دەدرێت.

