رۆژنامەی ھەولێر

د. سەردار ئیبراهیم لە بارەی بەكتریای گەدەوە چەند زانیارییەك دەخاتە ڕوو

ماكوان عێزەت – هه‌ولێر

 

گەدە ئەندامێکی ماسوولکەییە و خۆراک هەرس دەکات، بەشێکە لە کۆئەندامی هەرس و ڕیخۆڵە. کاتێک گەدە خۆراک وەردەگرێت، گرژ دەبێت و ترشەڵۆک و ئەنزیم بەرهەم دەهێنێت کە خۆراک شیدەكاتەوە.

یەكێك لەو گرفتانەی كە ڕوو بەڕووی گەدە دەبێتەوە بەکتریای گەدەیە، كە ئەمەش جۆرێکی بەکتریاییە، كە كاریگەری لەسەر سیستمی هەرسكردن دەبێت و ئەم بەكتریایە لەناو گەدە گەشە دەكات و كاریگەری لەسەر ناوپۆشی دیواری گەدە هەیە .
د. سەردار ئیبراهیم فەقێ محەمەد پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لە بارەی بەكتریای گەدەوە ڕوونیدەكاتەوە كە ئەمە پەیوەندی بە چەندین حاڵەتی گەدە و ڕیخۆڵە هەیە، لەوانە هەوکردنی درێژخایەنی گەدە، برینی گەدە و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە.
د. سەردار ئیبراهیم ئاماژە بەوەشدەكات كە بەکتریاکان بە شێوەیەکی گشتی لە ڕێگەی خۆراکی پیس، ئاو، یان بەرکەوتنی ڕاستەوخۆوە دەگوازرێنەوە و ڕەنگە زۆر کەس تووشی نەخۆشییەکە ببن بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکیان هەبێت. بەزۆری چارەسەرکردن بریتییە لە تێکەڵەیەک لە دژە زیندەییەکان و دەرمانی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە.
د. سەردار ئیبراهیم لە بارەی نیشانەکانی تووشبوون ئاماژە بە چەند ئاماژەیە دەكات لەوانەش:

1- ئازاری سک یان ناڕەحەتی.
2- هێڵنجدان و ڕشانەوە.
3- هەستکردن بە هەڵئاوسانی گەدە.
4- هەرس نەکردنی خۆراک (Dyspepsia).
5- نەمانی ئارەزووی خواردن.
6- دڵەکزه