رۆژنامەی ھەولێر

لە ٩٨%ـی چارەسەریی شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومییەكاندا دەکرێت

ماكوان عێزه‌‌ت-هەولێر

 

چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە لە نێو هەرێمی كوردستان، یەكێكە لە دەستكەوتە گەورەكانی كابینەی نۆ، كە زیاتر لە 98% چارەسەرییەكان لە نێو خۆی هەرێم چارەسەر دەكرێن.

بەمەبەستی چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە، حكومەتی هەرێم بودجەیەکی تایبەت و ساڵانەی بە بڕی ٩٠ملیار دینار دابین كردووە و هەروەها بە پاڵپشتی سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بۆ دابینکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە لە ھەرێم نییە لە ڕێگەی ناردنەدەرەوەی نەخۆش لەسەر سندوقی شێرپەنجە ڕەوانەی دەرەوە دەكرێن كە ئەمەش هێشتا لە عێراقدا ناکرێت.
خۆشبەختانە بە هەوڵ و ماندووبوونی وەزارەتی تەندروستی و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی توانراوە زیاتر لە ٩٨% چارەسەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومیەكاندا بکرێت و، ئەمەش بووەتە هۆی سەرسامی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵ هەم بۆ ڕەوشی شێرپەنجە، هەم بۆ رەوشی ئەنجامدانی کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی كە پارساڵ لە سەردانێكی مەیدانیدا هەرێمی بەسەر كردوە.
سەرجەم چارەسەرییەكانی نەخۆشانی شێرپەنجە بێ بەرامبەر بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دەسەتەبەر كراوە و هەر جۆرە نەشتەرگەرییەكیان پێویست بێت لە نێو خۆی هەرێم هەیە و لە كەرتی گشتی چارەسەرییان بۆ دەكرێت.
یەكێك لەو سەنتەرانەی كە بووەتە مایەی دڵخۆشی هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی چارەسەری سەنتەری ئاواتە.
سەنەتەری ئاوات بۆ چارەسەرکردن بە تیشک لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق نەخۆشەکان رووی تێدەکەن بۆ چارەسەر وەرگرتن بەتیشک.
رۆژانە پێشوازی لە زیاتر لە 500 نەخۆش دەكرێت، كە نزیكەی 200 نەخۆش چارەسەر بە تیشك وەردەگرن و بەشێكیشیان چارەسەری كیمیایی و بەشێكیش سەردانی پزیشك دەكەن بە مەبەستی ڕاوێژكاری.
سەنەتەری ئاوات بۆ چارەسەرکردن بەتیشک یەكێكە لە سەنتەرە هەرە پێشكەوتووەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق.
د. ئەحمەد سامی بەزاز بەڕێوەبەری سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەر بە تیشك دەڵێت: هەر نەخۆشێك لە یەكەم ساتی هاتنی و تۆماركردنی ناوی تا دوا كاتی وەرگرتنی چارەسەرییەكەی بێ بەرامبەر چارەسەری وەردەگرێت.
د. ئەحمەد سامی نموونەی تێچوویەكی نەخۆشێك كە لە دەرەوەی وڵات چارەسەر وەرگرێت بەراورد دەكات و دەڵێت: نەخۆشێكی تووشبووی شێرپەنجەی مەمك ئەگەر سەردانی وڵاتانی دراوسێ بكات بە نزیكەی شەش تا حەوت هەزار دۆلار جگە لە تێچووی مانەوەی و بلیتی فڕۆكە خەرجیەتی، بەڵام لە سەنتەرەكە بێ بەرامبەرە.
نموونەی سەنتەری ئاوات یەكێكە لەو دەیان نموونانەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیکات لە سایەی حوکمڕانیی پارتی دیموكراتی كوردستان؛ ئەو سەنتەرە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان بێ بەرامبەر كار دەكات كە ئەمەش نیشانەی خەمخۆری حزبێكی شۆڕگێرە بۆ میللەتەكەی، بەهێزی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەکانی پارتی وادەكات لە بەغدا زیاتر مافی گەلی كوردستان بەدەست بهێنن.
هەربۆیە لیستی ٢٧٥ـی پارتی لیستی هەموو چین و توێژ و هەموو نیشتمانپەروەرانە، لیستی خەمخۆری و پارێزگاری لە تەندروستیی هاووڵاتیانە و خەمخۆری تەندروستییەكی باشە بۆ هەموو هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی.
لە پێناو داهاتووی خۆتان و نەوەکانتاندا دەنگ بدەنە لیستی ٢٧٥ـی پارتی و کاندیدەکانی.