رۆژنامەی ھەولێر

خورانی پێست لە ماوەی دووگیانیدا

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

هەندێک لە خانمان، لە ماوەی دووگیانیدا هەست بە گۆڕانکارییەکی زۆر دەکەن لە پێست و نینۆک و قژیاندا. بەشێک لەو گۆڕانکاریانە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکاری لە ئاستی هۆرمۆنەکاندا بە هۆی دووگیانییەوە.

خورانی پێست لە ماوەی دووگیانیدا جۆرە هەستیارییەکە و کەم نییە؛ د. پۆیلە حەبیب دكتۆرا لە نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون و چارەسەری نەزۆكی و چاودێریی دووگیانی، دەربارەی خورانی پێست لە ماوەی دووگیانیدا، ئاماژە بەوە دەكات زۆرجار ئەم خورانە سادە و بێ‌مەترسییە، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا نیشانەی نەخۆشییە و، گرنگ و پێویستە خێرا پزیشکی لێ ئاگادار بكرێتەوە.
د. پۆیلە حەبیب دەربارەی هۆکارەکانی خورانی پێست لە ماوەی دووگیانیدا ئاماژە بەم هۆكارانە دەكات:
1. نیشانەکانی کشانی پێست.
2. پاسرکان (وشکهەڵگەڕان)ـی پێست.
3. گۆڕانی هۆرمۆنەكان.
زەردویی لە دووگیانیدا
یەكێكه له هۆكارە گرنگەكانی خوران له ئافرەتانی دووگیاندا، حاڵەتێكه له سێ‌مانگەی دووەم یان سێ‌مانگەی سێهەمی دووگیانیدا ئافرەتی دووگیان پێوەی تووش دەبێت، به خورانی توند دەناسرێتەوە و بە شەواندا خراپتر دەبێت.
ئەو پزیشكە پسپۆڕە دەشڵێت: حاڵەتەکانی خوران بریتییە لە پەیدایشتی پەڵەی سوور لە پێستی سک و دەست و پێیەکاندا.
دەربارەی چارەسەر، د. پۆیلە حەبیب دەڵێ خانمان بە ڕێنمایی پزیشک دەتوانن ئەم چارەسەرانە وورگرن:
1. بەکارهێنانی شێدارکەرەوە بۆ چارەسەری خوران و پاسرکانی پێست؛ پاسرکیان یاخود پاسرکان، واتە وشکهەڵگەڕانی پێست.
2. بەکار‌‌هێنانی زەیتی سروشتی بۆ ئەو شوێنانەی دەخورێت؛ ماوەی ١٠ خولەکیش بەو زەیتە، بیشێلێت؛ مەساجی پێ بکات.
3. بەکارهێنانی دەرمانی دژەهەستیاری (prurigo pigmentosa).
4. بەکار‌‌هێنانی کرێمی شێدارکەرەوە و کرێمی ستیرۆیددار.