رۆژنامەی ھەولێر

هەناسە و منداڵ

ماكوان عێزەت-هەولێر

بۆڕیی هەناسەی منداڵان لە (نیو) سانتیمەتر کەمترە، بۆیە ئەگەر تەنێکی نامۆ بچێتە بۆریه هەواوە، کێشەی گەورە دروست دەکات و دەبێتە مەترسی بۆ سەر ژیانی منداڵەکە.

د. بنار جەلال ئەحمەد پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن ڕوونی دەكاتەوە كە زۆربەی کات تەنە نامۆکان بریتین لە شەوچەرە (چەرەزات) بەتایبەت لە منداڵانی خوار تەمەن سێ بۆ چوار ساڵاندا نیشانەکانی بریتین لە:
• تەنگەنەفەسی؛
• خێرا هەناسەدان؛
• خیزەخیز لەکاتی هەناسەداندا؛
• شینبوونەوەی دەمولێو بەتایبەت و، تەنانەت هەموو جەستە؛
• لەهۆشخۆچوون؛
• گەشکە بەهۆی کەمداگەڕانی ئۆکسجین بۆ مێشک؛
• هەوکردنەوەی سیپەلاک بە شێوەی بەردەوام کە بە چارەسەرکردن باش نابێت.
د. بنار جەلال ئەحمەد، دایك و باوكان ئامۆژگاری دەكات لەكاتی گومانی بوونی تەنی نامۆ کرا، باشتر وایە زوو بگەیێنرێتە نەخۆشخانە و ڕەنگە بۆ بابەتی چارەسەرکردن پێویستی بە نازوور هەبێت لە ڕێگای بۆریی هەواوە بە بەنجی عام.