ماكوان عيززه‌ت-هەولێر
توورەكەی گانگلیۆن كۆبونەوەی شلەیەكی لینجه له‌سه‌ر جوومگه‌كان یاخود به‌سته‌ره شانه‌كانی ده‌وری جومگه‌كان، ده‌كرێت له هه‌موو جوومگه‌كانی له‌شدا رووبدات به‌ڵام باودیکەین شوێن بۆ روودانی جوومگه‌ی مه‌چه‌كه.
ئاوسانی سەر جوومگەكان زۆر باوە، چییە و چارەسەری چییە؟ لەو بارەیەوە د.محەمەد سەیدعەلی بەرزنجی پزیشكی نەشتەرگەری گشتی ڕوونیدەكاتەوە كە هۆكارەكەی بەتەواوی دیار نییە بەڵام دەكرێ بەركەوتن و هەڵە جووڵاندنی دەست یا جوومگەی دیکەی لەش ئەو گانگلیۆنە درووست بكات، به‌پێی كات قەبارەی رەنگە زیاد و كەم بكات و بگرە هەندێجار دیاریش نەمێنێ.
د.محەمەد سەیدعەلی دەشڵێت: لەڕاستیدا پێویستی بە چارەسەر نییە تەنیا لە حاڵەتێكدا نەبێت كە ئازاری زۆر دروست بكات یا وا بكات دەستەكە لە ئیش بكەوێت. ئەمەش بەهۆی ئەوەی توركه‌یه‌كی بێزیانه و تاکوو ئێستا لە زانستی پزیشكیدا رووی نەداوە ئەمە گۆڕابێت بۆ ئێسك یا خانەی شێرپەنجەیی، به‌ڵام پێویست دەكات پزیشك ببینی و پشكنینی بۆ بكا تا دڵنیابیت كە گانگلیۆنە نەك شتێكی دیکە وەك دەرچوونی ئێسك یا گرێی شێرپەنجەیی یا شتێكی دیکە، بۆ ئەمەش پشكنینی كلینیكی و تیشكی ئێكس(ئەشیعە) رەنگە پێویست بێت.
ماكه‌كانی تووره‌كه‌ی گانگلیۆن:
-ئازار.
-په‌ستان خسته‌نه‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی ده‌وروبه‌ر، وه‌ك ده‌مار و لوله‌ی خوێن.
-سڕبوون و به‌ربه‌ست درووستكردن له‌به‌رده‌م ئیشی جومگه‌كه.
-هه‌وكردن كه ئه‌مه‌یان زۆر ده‌گمه‌نه.
-سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ندباره.
لە بارەی چارەسەریش د.محەمەد سەیدعەلی ئاماژە بەوەدەدات كە: به‌پێی قه‌باره و ده‌ركه‌وتنی ماكه‌كانی رێگاكانی چاره‌سه‌ر دیاریده‌كرێن:
1-ئەگەر بێ ئازار بوو لابردنی ناوێ تەنیا جووڵەی هەڵەی پێمەكە و كاری قورسی پێ ئەنجام مەدە و زۆر دەستی تێوە مەدە چوونكە گەورەتر دەبێت.
2- ئەگەر ئازاری هەبوو یا رێگای لەئیشكردن گرتبوو یاخود بۆ مەبەستی جوانكاری بتەوێ لای ببەی دوو ڕێگا هەیە:
3-دەرهێنانی شلەكە بە دەرزی و سرنج لەژێر بەنجی خۆجێیی(مه‌وزوعی) و لەلای پزیشك، چو. نكە گەر پزیشك نەبێت رەنگە ببێتە هۆی پێكانی بۆری خوێن یا دەمار و سه‌ره‌نجام له‌كاركه‌وتنی ده‌سته‌كه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
4- دەرهێنان بە نەشتەرگەری كە زۆر ئاسانە و زوو چاك دەبێتەوە و لە ماوەی دوو بۆ شەش حەفتەدا دەتوانی دەست بە كاركردنی ئاسایی خۆت بكەیەوە.
له هه‌موو باره‌كاندا ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له‌كاتی لابردن به نه‌شته‌رگه‌ری ئەگەری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه كه‌متره.

