ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر
چارەسەری شێرپەنجەی جگەر بەندە بە چەند هۆکارێکەوە، لەوانە جۆر (وەک شێرپەنجەی خانەکانی جگەر)، قۆناغی شێرپەنجە، کارکردنی گشتی جگەر (بۆ نموونە نەخۆشی مۆمداگەڕانی جگەر) و تەندروستیی گشتی نەخۆشەکە.
د. زانا نەسرەدین پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و کۆئەندامی هەرس و تەواوی کێشەکانی (گەدە، نەخۆشیەکانی زراو، دوانزەگرێ، ڕیخۆڵەباریکە، ڕیخۆڵەئەستوورە، فتق و مایەسیری)، جۆرەكانی چارەسەر شێرپەنجەی جگەر دەخاتە ڕوو.
1. چارەسەر بە نەشتەرگەری
بڕینی جگەر:(Hepatectomy) لابردنی وەرەمەکە و بەشێک لە جگەر بە نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت ئەگەر شێرپەنجەکە لە شوێنی خۆیدا بێت و جگەر تەندروست بێت.
2. چارەسەرە ناوچەییەکان، (Ablative)؛ بە بەکارهێنانی گەرمی بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان. کاریگەرە بۆ وەرەمی بچووک.
3. چارەسەری تیشکی ئەم چارەسەرەش كە تیشکی بەهێز دەگەیەنێتە ئەو وەرەمانەی کە بە نەشتەرگەری لا ناچێت.
4. چارەسەری کیمیایی كە کەمتر بەکار دێت، بۆ خاوکردنەوەی گەشەی شێرپەنجە.
5. چارەسەری بەرگری: سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەکە.

