ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر
مۆز خواردنێکی بەسوودە بۆ کۆرپە؛ جگە لەوەی سوودی تەندروستیی زۆری هەیە بۆ كۆرپە، یەکێکە لە یەکەم خۆراکەکان کە کۆرپە دەتوانێت دەست بەخواردنی بکات. ئەمەش بەهۆی ئەوەی جوین و هەرسکردنی ئاسانە، کە کۆرپە پێویستی پێیەتی دوای دەستکردن بە خواردنی خۆراک.
سوودی مۆز:
– ئاسانە لەگەڵ خۆتدا بیبەیت کاتێک لە دەرەوە دەبیت یان گەشت دەکەیت.
– پۆتاسیۆمی تێدایە کە سوودی هەیە بۆ کۆرپە.
– ئێسک و ددان بەهێز دەکا، چونکە کالیسیۆمی زۆرە.
– هێز دەداتە سیستەمی بەرگریی لەش، چونکە بەکتریای سوودبەخشی تێدایە.
– دەبێتە هۆی سازرانی هیمۆگلۆبین لە خانەکانی خوێندا و، کەمخوێنی چارەسەر دەکا.
– هەرسکردنی بۆ کۆرپە ئاسانە. چالاکیی کۆرپە زیاد دەکات بە هۆی ڕێژەی ڕیشاڵەکەیەوە.
توێژینەوەی نوێ دەریانخستووە کە مۆز سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ ترشەفۆلیک و کانزاکان. جێگرەوەی شیرە چونکە دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم. بۆیە ئەگەر کۆرپە شیری ناخوات یان پێی ناکەوێت، دەکرێ لە ڕێگەی مۆزەوە قەرەبووی کالیسیۆمی بۆ بکرێت.

