رۆژنامەی ھەولێر

گەرمای هاوین و چەند ئامۆژگارییەک

ماكوان عيززه‌‌ت – هەولێر

 

1. وەرزشکردنی رۆژانە؛ ماوەی چارەکێک یان نیو سەعات، چونکە وەرزشکردن توانای جەستەت باشتر دەکات.
2. خواردنەوەی خواردنەوە ساردەکان و شەربەتی سروشتی بەبێ شەکری زیادە یان کەم شەکر.
3. ئاوێکی زۆر بخۆرەوە، بەلایەنی کەمەوە دوو لیتر لە ڕۆژێکدا، ئاوی فێنک و سازگار بۆ پاراستنی قوڕگت.
4. نیو کاتژمێر پێش چوونە دەرەوە کرێمی دژەخۆر لێ بدە؛ ئەگەر دەچیتە بەر هەتاو یان سەیرانگا، هەر دوو سەعات جارێک، کرێمەکە دووبارە بکەرەوە.
5. خۆشۆردن بە ئاوی شیرتین (شلەتێن)، دەمەوبەیانیان و دەمەوخەوتنان، خوویەکی باش و ناوازەیە؛ بە تایبەت لە سەرەتای ڕۆژدا، جەستە شێدار دەکات. شەوانە پێش خەوتنیش، جەستە فێنك دەكاتەوە و، پلەی گەرمای لێ دادەبەزێنێت و، خەو خۆش دەکات.
6. ئەگەر پیشەكەت، دانیشتنی زۆرە، فەرمانبەری یان هەر پیشەیەكی ترت هەیە، ئەوا دوو سەعات جارێک بجووڵێ، هەتا سووڕی خوێنت خۆش ببێت.
7. لەچاوکردنی چاویلکەی تیشکبەزێن، بۆ پاراستنی چاو لە تیشکی خۆر.
8. گرنگیدان بە منداڵان و بەساڵاچووان لە وەرزی هاویناندا؛ بیریان بخەینەوە کە ئاو بخۆنەوە.
9. دوای دووشگرتن، لەش شێدار بکرێت بە چەند دڵۆپێک رۆنی راو؛ زەیتی زەیتون یان زەیتی لاڤاندەر؛ ئەڵبەت زیادەڕەوی مەکە لێی، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش.
10. زۆر مەچۆرە بەر خۆر؛ بەتایبەت سەعات ٩:٠٠ هەتا ١٠:٠٠ـی بەیانیان و ٣:٠٠ هەتا ٤:٠٠ـی ئێواران.