رۆژنامەی ھەولێر

هەستیارداگەڕانی چاو چییە؟

ماكوان عيززه‌‌ت – هەولێر

 

هەستیارداگەڕانی چاو، وەک هەموو جۆرەکانی هەستیاری کاردانەوەیەکی نائاسایی سیستەمی بەرگری، لە ئەنجامی کاردانەوەیەکی توندی سیستەمی بەرگری لەش بۆ ئەو مادەی کە هەستیارە پێی؛ هەربۆیە هەستیاری لە چاو یان هەر بەشێکی تری لەش ڕوو دەدات.

هەستیاریی چاو لە ئەنجامی دەردانی شلەیەک کە سیستەمی بەرگری لەش دەردەکەوێت کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی هەستیاری. پێنج جۆری سەرەکی هەستیاریی چاو هەیە:
هەستیارداگەڕانی وەرزی: هەستیاریی وەرزی جۆرێکە لە هەستیاری کە بە پلەی یەکەم لە وەرزی بەهار و پاییزدا پەیدا دەبێت لە ئەنجامی هەستیاری سیستەمی بەرگری لەش بە بۆن و بەرامەی گوڵ کە لە وەرزی بەهاردا زۆرە. لە وەرزی پاییزدا شێی زیاتر دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەم هەستیاریانە، کە کار دەکاتە سەر لووت، پێست، یان چاو.
هەستیاریی درێژخایەن: هەستیاریی درێژخایەن بریتییە لەو هەستیاریانەی بە درێژای ساڵ تووشی تاک دەبن، بەڵام نیشانەکانی لە هەندێک کاتدا توندتر دەبن و لە هەندێک کاتدا کەم دەبنەوە.
هەستیاریی توند: هەستیاریی توند بریتییە لە هەستیارییەکی دەستبەجێ کە لە کاتی بەرکەوتن لەگەڵ ماددەیەکی ورووژێنەردا دەردەکەوێت، وەک تۆز. ئەمەش دەبێتە هۆی سووربوونەوەی چاو و کۆکە. ئەم نیشانانە دوای دوو سێ ڕۆژ نامێنن کاتێک مادە هەستیارەكە نەمێنێت.
هەوکردنی پێڵووی چاو: هەوکردنی پێڵووی هەستیاری جۆرێکە لە هەستیاری کە کاریگەری لەسەر چاو دەبێت و نیشانەکانی پێستی وەک ئەکزیما لەگەڵدایە. ئەم هەستیاریە دەبێتە هۆی دروستبوونی توێکڵ لە دەوری چاوەکان و پێڵووی چاو. هەوکردنی زستانەی پێڵوو؛ هەوکردنی زستانەی پێڵوو جۆرێکی زۆر بێزارکەری هەستیارییە کە لە تەمەنی چوار ساڵانەوە لە منداڵاندا دەردەکەوێت و تا تەمەنی گەورەیی بەردەوام دەبێت. هۆکاری هەستیارداگەڕانی چاوەکانە بۆ تیشکی سەرووبنەوش، هەربۆیە دەردەکەوێت کە لە کۆتاییەکانی بەهار و هاویندا بە تایبەتی توند دەبێت.
نیشانەکان
یەکێک لە نیشانە باوەکان کە لە کەسانی تووشبوو بە هەستیاریی چاودا بەدی دەکرێت، سووربوونەوەی چاوە، لەگەڵ خورانی چاودا. نیشانەکانی تریش بریتین لە ئاوسانی پێڵووی چاو.
چارەسەر
سەرەتا دەبێت هۆکاری هەستیاریەکە دەستنیشان بکرێت پێش ئەوەی چارەسەرکردن دەستپێبکات. ئەمەش لە بنەڕەتدا بریتییە لە دوورکەوتنەوە لە ماددە هەستیارییەکە تا ئەو جێگایەی کە دەتوانرێت. ئەگەر هۆکارەکەی بەهۆی تۆوی گوڵ بوو، دوور بکەوەرەوە لە ناوچە کشتوکاڵییەکان و کێڵگەکان، بەتایبەتی لە وەرزی بەهاردا. ئەگەر هەستیارییەکە بەهۆی تیشکی خۆرەوە بوو، باشتر وایە هەمیشە چاویلکەی خۆر بەکار بهێنرێت بۆ پاراستنی چاوەکان. جگە لەو ڕێوشوێنانە، چارەسەری دەستبەجێ هەیە بۆ کەمکردنەوەی توندی نیشانەکان، وەک قەترەی چاو یان حەب. هەروەها چارەسەری درێژخایەن هەیە بۆ نەهێشتنی هەمیشەیی هەستیارییەکە بە دەرزی لێدانی بڕێکی کەم لە ماددە هەستیاریەکە بە شێوەیەکی وەرزی تا سیستەمی بەرگری پێی ڕادێت، بەمەش هەستیاریەکە لەناو دەچێت.