ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر
گریان شێوازی پەیوەندیکردنی کۆرپەیە لەگەڵ دایک و باوکی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ژیانیدا. زۆرجار کۆرپە لە سێ مانگی یەکەمدا زۆر دەگریێتێت و ئەمەش بە هۆی چەند هۆکارێکەوە ڕوو دەدات. پێویستە لە هۆکاری گریانی کۆرپە تێبگەین بۆ ئەوەی بتوانین ڕزگاری بکەین و پێداویستیەکانی دابین بکەین.
هۆکارەکانی گریان جۆراوجۆرن؛ لەوانە:
برسێتی: منداڵی تازەلەدایکبوو کاتێک برسی دەبێت دەگریێت، تەنانەت ئەگەر تازە شیری پێ دابێت. هەندێکجار کاتێک منداڵی تازەلەدایکبوو شیر دەخوات، شیری کەم و هەوای زۆر وەردەگرێت، ئەمەش هەستی تێری کەم دەکاتەوە و ڕێگری دەکات لە خواردنی پێویست.
تەڕبوون: منداڵەکەت کاتێک هەست بە تەڕبوون دەکات دەگریێتێت. پەڕۆ (دایبی)ـیەکە بپشکنە و ئەگەر تەڕ بووە یان پیس، دەستبەجێ بیگۆڕە.
تەنیایی: منداڵی تازەلەدایکبوو کاتێک هەست بە تەنیایی دەکات و دەیەوێت کەمێک گرنگیی پێ بدرێت دەگریێتێت. لەم حاڵەتەدا تەنها بیستنی دەنگت یان بینینی تۆ دڵخۆشی دەکات. ئەگەر ئەوە سەری نەگرت، مەساجی بۆ بکە یان دەست لە دەستی بدە تا هەست بە بوونت بکات. هەرچەندە هەندێک پێیان وایە زۆر گرتنی منداڵی تازەلەدایکبوو یان لەباوەشكردنی بە بەردەوامی تێکی دەدات، بەڵام لە چەند مانگی یەکەمدا ئەمە ڕوو نادات. خۆت هەڵیبگرە ئەگەر گریانەکە زیاتر بوو.
سووتانەوە: منداڵی تازەلەدایکبوو دوای شیرپێدان دەگریێت، چونکە گەدەی پڕە لە هەوا و ناتوانێت قوڕقێنە لێ بدات. یارمەتی بدە بە گرتنی لەسەر شانت و بە نەرمی لێدانی بەشی خوارەوەی پشتی. زوو بێهیوا مەبە، چونکە هەندێك جار ئەم كردارە كاتی پێویستە و هاوكاری بە.
نەخۆشی: منداڵی تازەلەدایکبوو کاتێک هەست بە نەخۆشی دەکات دەگریێت، جا لە ئاوسانی سکی بێت، ڕشانەوە، سکچوون، قەبزی، یان کاتێک پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە. هۆکاری گریانەکە بزانە و پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە.
گەرما یان سەرما: منداڵی تازەلەدایکبوو کاتێک هەست بە گەرما یان سەرما دەکات دەگریێت. دەست بە پشتەمل یان سکیدا بهێنە بۆ ئەوەی بزانیت گەرمە یان سارد. پشت بە دەست لێدانی پێی یان دەستی مەبەستە، چونکە ئەمانە ڕەنگدانەوەی پلەی گەرمای لەشی منداڵەکە نین. لەبری یەک بەتانی قورس چەند بەتانییەکی سووک بەکار بهێنە، هەروەها لە کاتی گەرمادا ژمارەی بەتانیەکان کەم بکەرەوە و لە کاتی ساردیدا زیادیان بکە.
جووڵە: منداڵی تازەلەدایکبوو کاتێک دەیەوێت بجووڵێت دەگریێت، یان بە گۆڕینی شوێنی (بۆ نموونە ئەگەر لەسەر سکی خەوتووە، لەسەر پشتی دایبنێ)، بە لەرزین، یان بە ڕۆیشتن. هەڵیبگرە و خولێکی سادە بە دەوری ماڵەکەدا بدە بۆ گۆڕینی دیمەن و شوێنەکە.
ماندوویەتی: منداڵی تازەلەدایکبوو کاتێک ماندوو دەبێت و دەیەوێت بخەوێت دەگریێت. نیشانەکانی ماندوویەتیی منداڵەکەت بزانە بۆ ئەوەی بتوانیت بیخەوێنیت پێش ئەوەی دەست بە گریان بکات.

