ماكوان عيززهت – هەولێر
گەشکە نەخۆشییەکی درێژخایەنی نەگوازراوەی مێشکە؛ جاروبار کارەبای مێشک تێک دەچڕژێت و، دەبێتە هۆی جووڵەی نائاسایی و گرژبوونی جەستە.
د. سهروهر جهمال باجهلان پسپۆڕی نهخۆشییهكانی مێشك و دهمار باس لە نەخۆشییەكەدەكات و ئاماژە بە ئاڵۆزییەکان و مەترسییەکانی گەشکە دەكات.
د. سهروهر جهمال لە بارەی نەخۆشی گەشکە كە ئایا نەخۆشیەکی ئاساییە یان مەترسیدارە؟ ئاماژە بە بەدوو خاڵ دەكات و دەڵێت:دوو جۆر گەشکە هەیە کە تووشی مرۆڤ دەبێت:
یەكەم: گەشکەی گشتگیرە (گشتی): کە کاریگەری لەسەر هەموو بەشەکانی مێشک هەیە، ئەوی دیکەیان گەشکەی بەشەکییە (سادە)، کە تەنها بەشێکی دیاریکراوی مێشک دەگرێتەوە.
دووەم: گەشکەی سووک یان مامناوەند تەنها چەند چرکەیەک دەخایەنێت، وە بەڵام گەشکەی توند دەبێتە هۆی گرژبوون و خاوبوونەوەی ماسولکەکان و لە چەند چرکەیەکەوە تا چەند خولەکێک دەخایەنێت. ئەم گەشکەیە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی نەخۆشەکە هۆشی لەدەست بدات، و چەند مەترسییەک بۆ نەخۆشەکە دروست دەکات.
ئەو پزیشكەیە ئاڵۆزییەکان و مەترسییەکانی گەشکە ڕووندەكاتەوە و دەڵێت:
نەخۆشی گەشکە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و دەتوانێت کاریگەری لەسەر زۆر لایەنی ژیانی نەخۆش هەبێت.
* لەبەر ئەوەی نەخۆش نازانێت کەی تووشی گەشکە دەبێت، ئەنجامدانی هەندێک چالاکیی ڕۆژانە ڕەنگە ببێتە مەترسیدار، بۆ نموونە؛ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل.
* هەروەها گەشکەی توند کە زیاتر لە پێنج خولەک دەخایەنێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئەندامەکانی جەستە زیاد دەکات ئەگەری چارەسەر نەکرێت. وەک مردنی خانەکانی مێشک، کێشەی هەناسەدان و ناڕێککەوتنی لێدانی دڵ.
* ڕەنگە مردنی لەناکاو و ڕوون نەکراوە لە نەخۆشێکی تووشبوو بە گەشکەدا ڕوو بدات و ئەمەش تەنها نزیکەی 1%ـی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تووشی گەشکە بوون.

