ماكوان عيززهت-هەولێر
گرژبوونی چاو یان ماندوێتی چاو یانیش بێهێزی چاو حاڵەتێکی باو و ئاساییە کە بەهۆی بەکارهێنانی چڕی چاوەکانتەوە دروست دەبێت، وەک لە ڕێگەی خوێندنەوە، بەکارهێنانی ئامێری دیجیتاڵی یان لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بۆ مەودای دوور.
پەستانی چاو دەتوانێت ببێتە هۆی ناڕەحەتی، بەڵام بەزۆری حاڵەتێکی جددی نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر شت هەیە کە دەتوانیت بیکەیت بۆ کەمکردنەوە یان ڕێگری لە فشاری چاو. ئەگەر بە هەندێک گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا نەتوانیت فشاری چاوەکانت کەم بکەیتەوە، لەوانەش بەکارهێنانی فەتەرەی فرمێسکی دەستکرد، ئەگەری ئەوە هەیە کە نیشانەی شتێکی جددیتر بێت لە ماندوێتی چاو. هەر بۆیە پشکنینی چاو هەمیشە بیرۆکەیەکی باشە.
جۆرەکانی پەستانی چاو
لەم ساڵانەی دواییدا هۆکاری سەرەکی باوی گرژبوونی چاو، بەکارهێنانی درێژخایەنی کۆمپیوتەر یان ئامێرە دیجیتاڵییەکانی دیکەیە، وەک مۆبایل یان تابلێت. زاراوەی ئەم جۆرە پەستانی چاوە بریتییە لە پەستانی چاوی دیجیتاڵی.
پەستانی چاو دەتوانێت کاتی بێت یان درێژخایەن
پەستانی چاو تا چەند باو و ئاساییە؟
پەستانی کاتی چاو زۆر باو و ئاساییە. زۆربەی خەڵک دوای ڕۆژێکی درێژ بۆیان دەردەکەوێت کە چاویان ماندوو بووە.
هۆکاری گرژبوونی چاو چییە؟
گرژبوونی چاوەکان بەهۆی چڕکردنەوەی چاوەکانتەوە لە کاتی ئەرکێکدا دروست دەبێت. هۆکارەکان دەتوانن بریتی بن لە:
*شۆفێری.
*خوێندنەوە.
*بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و مۆبایل.
*یاریکردنی یاری ئەلیكترۆنی.
*ئەنجامدانی کاری ورد، وەک نووسین، یان کاری دەستی.
*نەبوونی ڕووناکییەکی پێویست لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکدا.
*نەترووکاندنی چاو بە ڕادەی پێویست.
ئەو کەسانەی پێشتر حاڵەتی گرفتی چاویان هەبووە، وەکو بینینی ڕاستنەکراوە یان ناهاوسەنگیی ماسوولکەکانی چاو، مەترسیی زیاتریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە گرژبوونی چاو. هەروەها فشار و ماندووێتی دەتوانێت هۆكار بێت لە گرژبوونی چاو.
خۆپاراستن
ئایا دەتوانرێت ڕێگری لە فشاری چاو بکرێت؟
بۆ ئەوەی ڕێگری بکەیت لە گرژبوونی چاو، یان مەترسییەکانی پەستانی چاو کەم بکەیتەوە، ڕەنگە بە یارمەتیدەر بزانیت کە:
1. ئەو شاشانە هەڵبژێرە کە دەکێشرێن و دەسووڕێنەوە. شاشەکانت با هەمیشە پاک بێ و بیسڕەوە.
2. فلتەری درەوشانەوەی بەکار بهێنە.
3. لە ڕێگەی ڕووناکی دروستەوە درەوشانەوەی شاشەکەت کەم بکەرەوە.
4. لە كاتی سەیركردن یان خوێندنەوە شوێنی گونجاو هەڵبژێرە.
5. گەرمکەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەت ڕێکبخە بۆ ئەوەی هەوا ڕاستەوخۆ نەچێتە ناو چاوەکانتەوە.
6. قەترەچاوی تەڕكەڕەوە بەکار بهێنە کاتێک چاوەکانت هەست بە وشکبوونەوە دەکەن. تا ئەو کاتەی کە پزیشكەكەت پێشنیاری دەکات بەکاریان بهێنە.
7. زیاتر لە جاران چاو بترووکێنە.
8. ئەگەر دەتوانیت بڕی ئەو کاتەی کە ئامێرە دیجیتاڵییەکان بەکار دەهێنیت، سنووردار بکە.
9. پێشنیارەکانی پزیشكەكەت سەبارەت بە پاککردنەوە و بەکارهێنانی عەدەسەی چاو جێبەجێ بکە.
کەی پێویستە سەردانی پزیشكی چاو بكەیت؟
پێویستە چاوپێکەوتنی بەردەوام لەگەڵ پزیشكەكەت هەبێت. داوایان لێ بکە خشتەی کارێک پێشنیار بکەن. ئەگەر پەستانی چاوت هەیە کە کاریگەری لەسەر توانای ئەنجامدانی چالاکییەکانت هەیە یان هەستکردن بە تەندروستی، پەیوەندی بە پزیشكەكەت بکە و کاتێک دیاری بکە.
کەی دەبێ بە پەلە سەردانی فریاکەوتن بكەیت؟
هەركات ئەگەر ئازاری چاوت نوێ یان خراپتر بوو، دەستبەجێ یارمەتیی پزیشکی وەربگرە، بەتایبەتی ئەگەر لەناکاو ڕووی دا. ئەگەر لەناکاو بینینت لەدەست دا، بچۆ سەردانی بەشی فریاکەوتن بكە و ئازارەكەت پشگوێ مەخە.

