فەیسەڵ شێخانی
د. شادان حەیدەری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و لە دایكبوون لە هەولێر، ئاماری رۆژانی جەژنی راگەیاند، لە ماوەی پشووی جەژندا کە 102 منداڵ لە دایكبوون.
دوێنێ، د.شادان شێروان حەیدەری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و لە دایكبوون، بە “هەولێر”ی راگەیاند، لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا، 769 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە.
ڕوونیشیكردەوە، لەو ژمارەیەدا 255 كەسیان خەوێنراون، 44 کەیسیش لە بەشی منداڵە ناكامەكاندا ماونەتەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و لە دایكبوون گوتی، لە ماوەی ئەو چوار رۆژەی جەژندا، 102 منداڵ لە دایكبوون كە 37 لەوانە كوڕ بوون لەگەڵ 43 كچ بوون.
د.شادان حەیدەری باسی لەوەیش كرد، خزمەتگوزارییەكانی نەخۆشخانەكە بە تەواوی بەشەكانییەوە لە ڕۆژانی پشوویشدا بەردەوام دەبێت، لەو ماوەیەدا 578 سۆنار و 711 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.