ساڵانە زیاتر لە ٨ملیۆن کەس بە هۆی بەکارهێنانی تووتنەوە گیان لەدەست دەدەن

ماكوان عيززه‌‌ت-هەولێر

٣١ی ئایار وەک ڕۆژێکی جیهانی دیاری کراوە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان.

جگەرەکێشان خراپە بۆ تەندروستی، هەمووان ئاگادارن. لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی جگەرەکێشان بەردەوامە لە بەرزبوونەوەدایە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێم خەڵك هۆشیار بكاتەوە لە مەترسییەكانی گاریگەرییە خراپەکەی جگەرە لەسەر تەندروستی و هەوڵ دەدات جگەرەکێشان کەم بکاتەوە و کۆمەڵگا لەو نەخۆشیانە بپارێزێت کە بەهۆی جگەرەکێشانەوە دروست دەبێت و ژیانێکی تەندروست و بێوەی بۆ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا مسۆگەر بکا، زاراوەی “جگەرەکێشان” جگەرەی ئەلیکترۆنی و نێرگەلە و ئەوانی تریش دەگرێتەوە.
ئەمساڵیش هەروەك ساڵانی ڕابردوو ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بە دروشمی (بەڕوواڵەت سەرنجڕاكێشن، بەڵام نیازیان خراپە) كە مەبەست لێی ڕاكێشانی دیزاینی ڤەیب و پاكەتی جگە و نێرگەلەیە یادەكەی كردەوە.
ئامانج لەم ڕۆژە، بۆ هۆشیاریی کۆمەڵگا لە مەترسییەکانی جگەرەکێشان لەسەر سییەکان و کاریگەرییە درێژخایەنەکانی و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی دووکەڵی تووتن بە هەموو جۆرەکانیەوەیە.
جگە لەوەش بۆ پەروەردەکردنی گەنجان و دابینکردنی زانیاری پێویستیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵمەتەکانی بازاڕکردن کە ئەوان دەکاتە ئامانج وە بەهێزکردنی گەنجان بۆ نەكەوتنە ژێر كاریگەری پیشەسازیی تووتن.
كێشانی تووتن یەکێکە لە گەورەترین هەڕەشەکانی تەندروستی گشتی کە جیهان ڕووبەڕووی بووەتەوە، ساڵانە زیاتر لە ٨ملیۆن کەس بەهۆی بەکارهێنانی تووتنەوە گیان لەدەست دەدەن.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بۆ ئەمساڵ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ڕووبەڕووبوونەوەی تووتن بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو تامانەی بۆ جگەرەی ئەلیکترۆنی دروستکراون، ژەهراوین و گەنجان دووچاری مەترسیی دەکەنەوە.
لە بەیاننامەكەدا جەختكراوەتەوەكە ئەو بەرهەمانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی، نەخۆشیی توند لە سییەکاندا دروست دەکەن، دەشڵێت: تامەکان و پاکەتە جوانەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی، ئامانجیان لێی ڕاكێشانی سەرنجی گەنجانە تاوەك بكەنە نێو تەڵەی بازرگانەكان.