ئالۆڤێرا، ڕوەکێکە کە گرنگی و بایەخێکی زۆری هەیە و لەم ساڵانەی دواییدا لە دنیایی پزیشکی و جوانکاریدا ڕۆڵێکی باڵای هەیە و لە زۆرینەی بەرهەمەکانی تایبەت بە جوانکاریدا بەکار دێت.
ئەم ڕووەکە لە کەشێکی گەرم و شێداردا گەشە دەکات و پێویستی بە ئاوهەوایەکی تایبەت هەیە؛ کەشوهەوای کوردستان بە تەواوی بۆ ئەم ڕووەکە گونجاوە و بەتایبەت لە وەرزە گەرمەکاندا بەرهەمی باشی دەبێت. بەڵام ئەگەربێتو کەشێکی باشی بۆ بڕەخسێت و لە خانووی پلاستیکیدا بچێنرێت ئەوا لە سەرجەم وەرزەکاندا بەرهەمی دەبێت.
ماوەی چەند ساڵێکە لە کێڵگەیەکی ژێر پلاستیک لە شاری هەولێر ئەم ڕووەکە بە ڕێژەیەکی زۆر بەرهەم دەهێنرێت کە پێویستی کوردستان و عێراقیش پڕ دەکاتەوە.
هاوڕێ جەلیل ماوەی چوار ساڵە لە کێڵگەیەکی ژێر پلاستیکدا لە نزیک شاری هەولێر لەسەر ڕووبەری ٣ دۆنم زەوی ساڵانە بڕێکی زۆر لەم ڕووەکە بەرهەم دەهێنێت و هەر لە بازاڕەکانی کوردستاندا ساغی دەکاتەوە و زیادەکەشی ڕەوانەی شارەکانی دیکەی عێراق دەکات.
هاوڕێ جەلیل دەڵێ: سەرەتا ئەم ڕووەکەمان لە ئێرانەوە هاوردە دەکرد و لە بازاڕەکانی هەرێمدا ساغمان دەکردەوە، بەڵام دواتر بیرمان لەوە کردەوە کە خۆمان ڕەوەکەکە بەرهەم بهێنین؛ بەو شێوەیە دەتوانین هەم بەرهەمی ناوخۆییمان هەبێت هەم قازانجێکی زیاتر بکەین و، هەلی کاریش بڕەخسێنین. سەرەتا وەک تاقیکردنەوە لەسەر ڕووبەری ٦٠٠ مەتر ڕووەکەکەمان چاند و ئەنجامێکی زۆر باشی هەبوو؛ پاشان زەوییەکی تایبەتمان بۆ تەرخان کرد و لەسەر ڕووبەری سێ دۆنم زەوی خانووی پلاستیکمان بۆ دروست کرد و دەستمان کرد بە چاندنی و لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە بەرهەممان هەیە و، مانگانە نزیکەی ٢٠ تۆنی لێ بەرهەم دێ.
یەکێک لە باشییەکانی ئەم ڕووەکە ئەوەیە لە خانووی پلاستیکیدا چوار وەرزی ساڵ بەرهەم دەدات و ئاوێکی کەمی پێویستە و بەرگەی پلەی گەرمای بەرز دەگرێت.
هاوڕێ جەلیل ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستاکە بەرهەمی کێڵگەکەی لە پێویستی ناوخۆ زیادە و ئەگەر هاوکاری بکرێت دەتوانێت لە بواری پیشەسازیی خۆراک و جوانکاریدا بەکاری بهێنێت و، چەندین بەرهەمی جۆراوجۆری لە هەردوو بوارەکەدا لێ دروست بکرێت.