ئایا ترس لە جەڵتە دەبێتە هۆی زیادکردنی ئەگەری توش بوون بە جەڵتە؟

ماكوان عێزەت – هه‌ولێر

تەندروستیی دەروونی یەکێکە لە پایە سەرەکیەکانی تەندروستی دڵ و بۆرییە خوێنەکان لە مرۆڤدا پێویستە هەموو کەس ئاگاداری تەندروستیی دەروونی خۆی بێت.

د. کاوە وسو حەسەن پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە لەم بارەیەوە ڕوونی دەكاتەوە كە لە کۆتا ڕێنمای تەندروستییەکانی ئەوروپادا زۆر جەخت کراوەتەوە لەسەر تەندوستی دەروونی کە پێویستە هەموومان ئاگامان لە لە تەندوستی دەروونی خۆمان بێت، بە تایبەت کاتێک کە هەستمان کرد دەرونمان بێتاقەتە، قەلەقە، ماندووین لە ڕووی دەرونییەوە پێویستە داوای یارمەتی لە پسپۆڕی چارەسەری دەروونی بکەین.د. کاوە وسو دەڵێ دوو نەخۆشینی سەرەکی هەیە کە زۆر کار دەکەنە سەر بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و بەرزبونەوەی شەکر و توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە، کە لەم ڕێگەیەوە کاریگەری هەیە لەسەر تووش بوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دەماخ و ماکەکانی نەخۆشییەکانی شەکرە و فشاری خوێن لەسەر چاو و لەسەر پەلەکان و لەسەر هەموو جەستە، کە بریتین لەمانە:
1. خەم و دڵەڕاوکێ: پێویستە ئەو کەسانەی خەم و دڵەڕاوکێان هەیە بە زوترین کات داوای یارمەتی بکەن لە پسپۆڕی دەروونی با لەبەر خەم و دڵەڕاوکێ تووشی بەرز بونەوەی فشاری خوێن و شەکرەو جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەکانی دڵ نەبن .
2. خەمۆکی: یەکێکە لە هۆكارە سەرەكییەكان کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، بەرزبوونەوەی شەکرە، تووشبوون بە شەکرە، لە ڕێگای ئەمەوە بەرزبوونەوەی چەوری و تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، جەڵتەی دڵ، نەخۆشی لاوازی دڵ، هەموو نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی مردن ڕوو دەدات.
بۆیە داوا لە هەموو کەس دەکەم کە بە زوترین کات داوای یارمەتی بکا کاتێ هەستی کرد کە قەلەقە یاخود خەمۆکی هەیە و ناتەندروستە، هەروەک وڵاتە پێشکەتووەکان پێویستە لێرەش ببێتە دیاردەیەکی ئاسایی هەرکاتێک کەسێک هەستی بە نەساغیی دەروون کرد یاخود دڵەڕاوکێی هەبوو، با داوای یارمەتی لە پسپۆڕی دەروونی بکا تا بەدوور بێت لە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.