١٠ ڕێنمایی گرنگ بۆ خانمانی دووگیان

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر

د. خێڵان كەریم بەرزنجی پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون جەخت دەكاتەوە كە پێویستە خانمان لە کاتی دووگیانیدا سەردانی پزیشک بکەن و بەگرنگی دەزانێت كە بە شێوەیەکی بەردەوام دەبێت سەردانی پزیشکی تایبەتی خۆی بکات تا کۆتایی دووگیانییەکەی لە بەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

1. بۆ ئەوەی تەمەنی کۆرپەکەی بۆ دیاری بکرێت، دایکەکە ئاگاداری تەمەنی کۆرپەکەی بێت و کاتی مناڵبوونەکەی بزانێت.
2. بە پێی ڕێنمایی تەندروستی پڕۆگرامێکی خواردنی تایبەتی بۆ دانرێت، بە تایبەت ئەو خانمانەی کێشیان زۆرە.
3. گەر خانمەکە ھەر نەخۆشییەکی درێژخایەنی ھەبێ وەک (غودە، دڵ، فشارخوێن، شەکرە، پەرکەم هتد…) لە کاتی دووگیانیدا ئەبێ لەژێر چاودێریدا بێت و ڕەنگە گۆڕانکاری لە جۆر و بڕی دەرمانەکانیدا بکرێت.
4. ھەندێک جار خانمەکە پێش دووگیانییەکەی ھیچ نەخۆشییەکی نەبووە، بەڵام لە ئەنجامی چاودێریکردنی ھەندێک نەخۆشی دەردەکەون وەک کەمخوێنی، فشارخوێنی بەرز، شەکرە و، چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت و لە ئاکامە خراپەکان بۆ خۆی و کۆرپەکەی بەدوور دەبێت.
5. پێدانی ڤاکسینەکان بە پێی خشتیەکی دیاریکراو.
6. بەھۆی چاودێریی بەردەوامەوە دەتوانین بزانین کۆرپەکە گەشەی تەواوی کردووە یان نا.
7. دیاریکردنی کات و جۆری مناڵبوونەکە.
8. ڕێنمایی تەواو دەدرێت بە خانمەکە لەسەر شێوازی مناڵبوون و چۆنیەتیی خۆئامادەکردن بۆ پرۆسەی مناڵبوونەکەی.
9. وەڵامدانەوەیەکی دروستی ئەو پرسیارانەی لای خانمە دووگیانەکە دروست بووە و، ئامادەکردنی خانمەکە لەڕووی دەروونییەوە بۆ پرۆسەی مناڵبوون و قۆناغی زەیستانی و دایکایەتی.
10. بە گشتی ئامانجی سەرەکی چاودێری دووگیان بریتییە لە بەرھەمھێنانی دایکێک و کۆرپەیەکی ساغ و سەلامەت؛ ئەمە دەبێتە بنەمای بەدەستھێنانی خێزانێکی بەختەوەر و کۆمەڵگەیەکی بێوەی و تەندروست.