ماكوان عيززهت-هەولێر
گەشکە بریتییە لە بوونی نائاسایی لە کارەبایی مێشکدا کە دەبێتە هۆی جوڵەی نائاسایی و گرژبوونی جەستە د. سهروهر جهمال باجهلان پسپۆڕی نهخۆشییهكانی مێشك و دهمار لە بارەی نەخۆشی گەشكە و ئاڵۆزییەکان و مەترسییەکانی گەشکە ڕووندەكاتەوە.
د. سهروهر جهمال لە بارەی ئەوەی كە نەخۆشی گەشکە نەخۆشییەکی ئاساییە یان مەترسیدارە ؟ ڕوونیدەكاتەوە كە دوو جۆر گەشکە هەیە کە تووشی مرۆڤ دەبێت:
یەكەم: گەشکەی گشتگیرە (گشتی)، کە کاریگەری لەسەر هەموو بەشەکانی مێشک هەیە، ئەوی دیکەیان گەشکەی بەشەکییە (سادە)، کە تەنها بەشێکی دیاریکراوی مێشک دەگرێتەوە.
دووەم: گەشکەی سووک یان مامناوەند تەنها چەند چرکەیەک دەخایەنێت، وە بەڵام گەشکەی تووند دەبێتە هۆی گرژبوون و خاوبوونەوەی ماسوولکەکان و لە چەند چرکەیەکەوە تا چەند خوولەکێک دەخایەنێت. ئەم گەشکەیە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی نەخۆشەکە هۆشی لەدەست بدات، و چەند مەترسییەک بۆ نەخۆشەکە دروست دەکات
د. سهروهر جهمال لە بارەی ئاڵۆزییەکان و مەترسییەکانی گەشکە دەشڵێت:
نەخۆشی گەشکە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و دەتوانێت کاریگەری لەسەر زۆر لایەنی ژیانی نەخۆش هەبێت هەر بۆیە لەبەر ئەوەی نەخۆش نازانێت کەی تووشی گەشکە دەبێت، ئەنجامدانی هەندێک چالاکیی ڕۆژانە ڕەنگە ببێتە مەترسیدار، بۆ نموونە؛ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل.
هەروەها گەشکەی توند کە زیاتر لە پێنج خولەک دەخایەنێت کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەندامەکانی جەستە زیاد دەکات ئەگەری چارەسەر نەکرێت. وەک مردنی خانەکانی مێشک، کێشەی هەناسەدان و ناڕێکی لێدانی دڵ وە ڕەنگە مردنی لەناکاو و دیار نەبوو لە نەخۆشێکی تووشبوو بە گەشکەدا ڕووبدات و ئەمەش تەنها نزیکەی 1%ی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تووشی گەشکە بوون.