ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.5.15، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەجمەد کانى، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتى و د. مەعاف عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی و د.دلۆڤان محمەد، بەریوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانی حکومەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی لایەنى پەیوەندیدار و ژمارەیەک شارەزا و پسپۆڕی لە بواری دڵنیایی جۆرى، لەهەولێرى پایتەخت یەکەمین کۆنفرانسی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری بە ناونیشانی ( خۆپاراستن لە هەوکردن بەرپرسیارەتی هەمووانە ) بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا، بەگرنگییەوە باس لە بەرەوپێشبردنی کاروبارى بەڕیوەبەرایەتییەکە کرا و بە پێویست زانرا هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی بکرێنەوە و گفتووگۆ لەسەر هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی دڵنیایی جۆرى کرا و چەندین ڕاسپاردە و ئەنجام خرایە ڕوو تاکو لە داهاتوودا لەو بوارەدا کاریان لەسەر بکرێت.

