پێنج ڕێنمایی

ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر
منداڵبوون یەکێکە لە ئەزموونە نایابەکان کە دایک لە ژیانیدا پێیدا تێدەپەڕێت. لە هەمانكاتدا چالاكیی زۆرە و دڵەڕاوكێی زۆریشی ڕووبەڕوو دەبێتەوە، لەگەڵ زیادبوونی ئەرک و بەرپرسیارێتیەکان.

چاودێریکردنی منداڵێکی بچووک دەتوانێت پرۆسەیەکی قورس و زۆرجار زۆر ئاڵۆز و ماندووکردن بێت. بۆ ئەوەی لە ماوەی دوای منداڵبووندا تێپەڕیت بە کەمترین زیان، بۆ گرنگیدان بە تەندروستیت لە دوای منداڵبوون بایەخ بەم پێنج ئامۆژگارییە بدە:

1- پاراستنی پاکوخاوێنی کەسی
دوای منداڵبوون، پاراستنی پاکوخاوێنی کەسی بەباشی زۆر گرنگە. بەتایبەت خانمان پێویستە ڕۆژانە برینەکانیان بەباشی بشۆن و ڕاستەوخۆ دوای خۆشۆردن بە خاولییەکی خاوێن وشکی بکەنەوە. ئەگەر دوای منداڵبوون تووشی قەبزی بوویت، باشترە شلەمەنی زۆر بخۆیتەوە، بەتایبەتی شەربەتی سروشتی.
2- خواردنی ژەمە تەواو و تەندروستەکان.
خواردنی ژەمە هاوسەنگ و تەندروستەکان، دڵنیابە لەوەی ڕێژەیەکی بەرزی پرۆتینیان تێدایە، کە لە گۆشت و ماسی و شیر و پەنیر و هێلکەدا هەیە. هەروەها پێویستە خۆراکەکەت کانزا و ڤیتامینەکانی تێدابێت، وە دڵنیابە لە خواردنی سەوزە و میوەی تازە بە بەردەوامی.
3- دوورکەوتنەوە لە هەڵگرتنی شتە قورسەکان.
گرنگە دوای منداڵبوون لە هەڵگرتنی هەر کێشێکی قورس دوور بکەویتەوە، هەروەها دوور بکەویتەوە لە ئەنجامدانی ئەو کارانەی زۆر ماندووتدەكات ، یان ماندووەکانی ماڵەوە کە پێویستی بە هەر هەوڵێکی جەستەیی هەیە، ئەم خۆپارێزییە بە تایبەت بۆ ماوەی دوو هەفتە دوای منداڵبوون پێویستە.
4- ڕۆژانە وەرزشی سووک ئەنجام بدە.
بۆ ئەوەی دوای منداڵبوون لەشجوانی و تەندروستی خۆت بەدەستبهێنیتەوە، دڵنیابە لە ئەنجامدانی کەمێک وەرزشکردن هەموو ڕۆژێک، وەک ڕۆیشتن بۆ ماوەی نیو کاتژمێر. بەڵام دڵنیابە لەوەی کە زیادەڕەوی لە ڕۆشتن و وەرزش نەكەیت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی کاریگەری نەرێنی جددی لەسەر تەندروستیت.
5- خەوتن بە هاوبەشی لەگەڵ منداڵ
گومانی تێدا نییە کە جەستەی دایک دوای منداڵبوون ماندوو بووە و پێویستی بە هەموو ساتێکی پشوودانی ئەگەری هەیە. هەرچەند ئەمەش بەهۆی داواکارییە زۆر و بەردەوامەکانی منداڵەوە قورسە، بەڵام دەتوانرێت بە قەرەبووکردنەوەی قۆستنەوەی هەر هەلێك بە تایبەت ئەو كاتانەی منداڵەکەت خەوتووە و پێویستی بە شیرپێدان یان گرنگیدان نییە.