ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر
شلبوونەوەی مەمک دوای شیرپێدان یەکێکە لە دیارترین کێشەکانی دایکان لە ماوەی دوای منداڵبووندا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بۆیە زۆرێک لە خانمان لە ترسی شلبوونەوەی مەمكیان هەوڵ دەدەن خۆیان لە شیرپێدان بەدوور بگرن، ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر لەسەر گەشەکردنی تەندروست و دروستی منداڵەکە دەبێت. لێرەدا چۆنیەتیی ڕێگری لە شلبوونەوەی مەمک دوای شیرپێدان دەخەینە ڕوو.
شیری دایک خۆراکێکی تەندروست بۆ منداڵ دابین دەکات و، شیرپێدان جوانیی مەمک دەپارێزێت.
ڕێگاکانی یارمەتیدان لە ڕێگریکردن لە شلبوونەوەی مەمک دوای شیرپێدان چین؟
یەکەم ڕێگە بۆ پاراستنی ژن لە شلبوونەوەی مەمکی دوای شیرپێدان بریتییە لە گرتنەبەری تەکنیکێکی دروستی شیرپێدان، کە دایکەکە منداڵەکە بەرز دەکاتەوە بۆ مەمکی خۆی و بە پێچەوانەوە نا. بەم شێوەیە دڵنیا دەبیتەوە لەوەی کە مەمکەکە شل نابێتەوە، چونكە کۆرپەكە بەرەو خۆت بەرز دەکەیتەوە.
ڕێگایەکی تر کە یارمەتیت دەدات دوای شیرپێدان مەمک شل نەبێتەوە، بریتییە لە دابەزاندنی کێش. کاتێک کێشت دادەبەزێنیت، خۆت بەدوور دەگریت لە کۆبوونەوەی چەوری لە بەشە جیاوازەکانی جەستەدا، بەتایبەتی مەمکەکان و بەم شێوەیە سەرەڕای شیرپێدان بە توندی دەیانهێڵیتەوە. دڵنیا بە لە دابەزاندنی کێشی زیادە بە شێوەی وردەوردە و بە هێواشی، بۆ ئەوەی ماسولکەکان لە شلبوونەوە دوور بخەیتەوە بە مەمکەکانیشتەوە.
ڕێگەیەكی تر بریتیە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کانزا و ڤیتامینەکانی پێویست بۆ جەستە یارمەتیت دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دابەزینەی کە ڕەنگە دوای شیرپێدان تووشی ببیت. ئەمەش جێبەجێکردنی ئاسانە، بەو پێیەی ئەم خۆراکانە پێویستن بۆ دایکانی شیردەر بۆ ئەوەی خۆراکی گونجاو بۆ منداڵەکە دابین بکەن. بەڵام پێویستە ماسی زۆر بخۆیت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ جێگیرکردنی قەبارەی مەمک و پاراستنی شێوەی پتەوی.
هەروەها دایکی شیردەر هیچ زیانێکی نییە کە هەندێک مەساجێکی مەمکی بکات؛ بەسوودە؛ چونکە سەلمێنراوە کە مەساج لە شلبوونەوە دەیپارێزێت و توند و بەهێزی دەکات. بۆیە دەتوانیت جارجار مەمکت مەساج بکەیت، بۆ ئەوەی ئەنجامی دڵخواز بەدەست بهێنیت.