گرنگترین چارەسەرەکان بۆ ئازاری مل

ماكوان عيززه‌‌ت-هەولێر

زۆرێك لە هاوڵاتیان تووشی ئازاری مل دەبن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌ كاتێكی زۆر له‌ به‌رانبه‌ر به‌ شاشه‌كان به‌سه‌ر ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌یش پزیشكێكی پسپۆڕ له‌ بواری ئیسك و ماسوولكه‌.

د. شوان شێروان عەلی ئەمین پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و بڕبڕە و دەمارەکان باس لە گرنگترین چارەسەرەکان بۆ ئازاری مل دەكات كە بریتین لەمانە:
* پشوودان:
1-ڕێگە بدە شانە و ماسوولکەکان چاک ببنەوە.
2-ئامۆژگاری: دوور بکەوەرەوە لەو چالاکییانەی کە ئازاری ملت دەدەن.
*چارەسەر بە سەهۆڵ یان گەرمی:
1-سەهۆڵ: کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازار و سڕی.
2-گەرمی: ماسوولکەکان ئارام دەکاتەوە و ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەکات.
شێوازی بەکارهێنانیش بریتیە لە: ١٥-٢٠ خولەک ڕۆژانە بۆ چەند جارێک.
*دەرمانی ئازارشکێن: بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردن.
*چارەسەری فیزیایی:
1-ڕاهێنانی بەهێزکردن و ڕاکێشان بۆ ماسوولکەکانی مل.
2-سوودەکانی: باشترکردنی جوڵە و کەمکردنەوەی ئازار.
*ڕاستکردنەوەی دۆخی جەستە: بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر ماسوولکەکانی مل.
*مەساج و شێلان: بۆ کەمکردنەوەی گرژی ماسوولکەکان و باشترکردنی سووڕی خوێن.
*گۆڕینی شێوازی ژیان:
1-وەرزشکردن: چالاکی جەستەیی بەردەوام بۆ بەهێزکردنی ماسوولکەکانی مل.
2-دۆخی خەوتن: سەرینی باش بەکاربهێنە، لەسەر پشت بخەوە.