ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر
د. پۆیلـە حبیب زەنگەنە پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی، لە بارەی سووڕی مانگانە (سووڕی مانگانەی یەکەم) بۆ هەرزەكاران ڕووندەكاتەوە كە ئەم قۆناغەیە یەکێکە لە نیشانەکانی باڵغبوون کە لە کچی هـەرزەکــاردا ڕوودەدات، لە دەستپێــکی سـوـوڕی مانگانەدا ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە جەستەدا زیاد دەکات و دەبێتە هۆی ئەستوربوونی دیواری منداڵـدان
د. پۆیلـە حەبیب زەنگەنە ئاماژە بەوەدەدات كە یەکەم قۆناغی سووڕی مانگانە، بەزۆری لە دەورووبەری تەمەنی [١٢-١٣] ساڵیدایە، کە ئەویش پێگەیشتنی زاوزێیە.
یەکەمین سووڕی مانگانەی کچان
وپ
د. پۆیلـە حبیب زەنگەنە پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی، لە بارەی سووڕی مانگانە (سووڕی مانگانەی یەکەم) بۆ هەرزەكاران ڕووندەكاتەوە كە ئەم قۆناغەیە یەکێکە لە نیشانەکانی باڵغبوون کە لە کچی هـەرزەکــاردا ڕوودەدات، لە دەستپێــکی سـوـوڕی مانگانەدا ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە جەستەدا زیاد دەکات و دەبێتە هۆی ئەستوربوونی دیواری منداڵـدان
د. پۆیلـە حەبیب زەنگەنە ئاماژە بەوەدەدات كە یەکەم قۆناغی سوڕی مانگانە، بەزۆری لە دەوروبەری تەمەنی [١٢-١٣] ساڵیدایە، کە ئەویش پێگەیشتنی زاوزێیە. ی
گروپی تەمەنی ئاسایی: ٩ بۆ ١٥ ساڵ
ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی منداڵان (AAP) و کۆلێژی پزیشکانی منداڵبوون و ئافرەتانی ئەمریکی (ACOG) ئاماژە بەوە دەکەن کە شوێنی سووڕی مانگانە بە شێوەیەکی گشتی دوو بۆ سێ ساڵ دوای گەشەکردنی سنگ ڕوودەدات، کە بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان تەمەنی ٨ بۆ ١٣ ساڵیدایە.
هۆکارەکان کە کار دەکەنە سەر یەکەمین سووڕی مانگانە؟
*تێکچوونی هۆرمۆنات.
*جۆری خۆراک.
*بۆماوەیی [خێزانی].
*هۆکاری ژینگەیی.
*وەرزش و جووڵەی زیاد .
بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی تایبەت.
*پەستانی دەروونی زیاد لە پێویست. ن
د. پۆیلـە حبیب زەنگەنە تێبینیەكی گرنگ بۆ بۆ هەرزەكاران ڕووندەكاتەوە كە ئەگەر سوڕی مانگانە پێش تەمەنی ١٠ ســاڵی هەبوو یان پێش تەمەنی ١٥ ساڵی دەستی پێنەکرد [ئەمە بە دواکەوتنی باڵغبوون دادەنرێت]، پێشنیاری سەردانی کردنی دەکات بۆ لای پزیشك بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پێوئست و دانانی چارەسەری تایبەت.