ماكوان عيززهت-هەولێر
تای خوێنەچۆڕە نه‌خۆشیه‌كی ڤایرۆسیه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ له ڕێگه‌ی گەزەی گه‌نه‌یه‌كی هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌وه یان له ڕێگه‌ی به‌ركه‌وتنه به‌ر خوێنی ئاژه‌ڵێكی تووشبوو به‌م ڤایرۆسه یان شانه‌كانی له كاتی سه‌ربڕینی یان ڕاسته‌وخۆ دوای سه‌ربڕینه‌كه یان له كه‌سێكی تووشبوو بۆ كه‌سێكی ساغه‌وه.
نیشانه باوه‌كان
نیشانه‌كان له ماوه‌ی نێوان 1 – 13 ڕۆژ پاش پێوه‌دانی گه‌نه یان به‌ركه‌وتنه به‌ر خوێنێك یان شانه‌ی پیسداگەڕاو به‌م ڤایرۆسه ده‌رده‌كه‌ون .
• تای به‌رز
• شه‌كه‌تی و بێهێزی
• گێژخواردن
• ئازاری ماسوولكه یان ئێسك یان جومگه‌كان
• هێڵنج و ڕشانه‌وه
• سكچوون
نیشانه مه‌ترسیداره‌كان
• خوێنەچۆڕەی ژێر پێست یان ئۆرگانه ناوخۆییه‌كان یان له چاو، ده‌م و گوێچکە
• ناڕێكی له كاری كۆئه‌ندامی ده‌مار
• له‌هۆشخۆچوون
• وڕێنه‌كردن
• په‌ككه‌وتنی گورچیله
• په‌ككه‌وتنی جگه‌ر
خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیه:
1- دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه نه‌خۆشیه‌كه‌ی تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه.
2- ڕشاندنی ته‌وێڵه و شوێنی گەوڕی مه‌ڕوماڵات.
3- پاكژ كردنه‌وه (تەعقیم)ـی مه‌ڕوماڵات به له‌ناوبردنی قرتێنه‌ره‌كان
4- گه‌ڕان به‌دوای شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی گه‌نه
5- دوورخستنه‌وه‌ی دار و خشت و كه‌لوپه‌لی تر به لانی كه‌م 40م له ماڵه‌كه‌ت
6- له‌ناو بردنی مێشووله و قرتێنه‌ره‌كان
7- له‌ناو بردنی گژوگیا و لق‌وپۆپی زیادی داره‌كان له نزیك ماڵه‌كه‌ت
8- پۆشینی جلوبه‌رگی شۆڕ و کاڵڕەنگ
خۆپاراستن له‌م په‌تایه
ه خۆت له پێوه‌دانی گه‌نه بپارێزه
• دووركه‌وتنه‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌م په‌تایه‌ی تێدا بڵاوه.
• پۆشینی جلوبه‌رگی ڕه‌نگكراوه تا گه‌نه به ئاسانی ببینرێت
• پۆشینی جلوبه‌رگی پارێزه‌ر (كراسی قۆڵ‌درێژ و پانتۆڵی شۆڕ)
• پانتۆڵه‌كه بخرێته ناو گۆره‌وی بۆ ڕێگرتن له هاتنی گه‌نه بۆ ناو پانتۆڵ.
• به‌كارهێنانی كرێم یان هه‌ر مادده‌یه‌كی دژه مێروو یان دژه جومگهدارهكان (دوانه ئه‌سیلی تۆلۆئهمید) (بۆ پێست)، هه‌روه‌ها (قڕكه‌ری گه‌نه) بۆ سه‌ر پێڵاو و جلوبه‌رگ.
چۆن گه‌نه له‌سه‌ر جه‌سته‌ت لا ده‌به‌یت
• ئه‌گه‌ر گه‌نه پێتەوەی دایت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به ده‌ست له‌ناوی مه‌به؛
• مووكێشێكی دهمباریك به‌كار بهێنه بۆ لابردنی گه‌نه له نزیكترین شوێن له پێست، پێچ به مێرووه‌كه مه‌كه یان مهیههژێنه؛ به هێمنی گشت جه‌سته‌ی گه‌نه له‌سه‌ر جه‌سته‌ت لا به‌ره؛
• زۆر به وردی ده‌ستوپلت به ئاو و سابوون بشۆ؛ پاشان پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر شوێنی پێوه‌دانه‌كه دابنێ.