ئەژین عەبدوڵا – ههولێر
بۆ چارەسەر و خزمەتی نەخۆشانی پێداویستی تایبەت، لە سۆران بەردی بناغەی دروستکردنی سەنتەری چارەسەری سروشتی دانرا.
لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی سەنتەری چارەسەری سروشتی لە شاری سۆران كە بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوە چوو.
پڕۆژەی دروستکردنی سەنتەری چارەسەری سروشتی لە شاری سۆران بۆ چارەسەری نەخۆشانی پێداویستی تایبەت لە دەڤەری سۆران دابین دەکرێت.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی سوپاسێکی گەرم و بێپایانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو دەستپێشخەرییە گرنگ و پڕۆژە ستراتیجیە بۆ شاری سۆران پێشکەشی نەخۆشانی ئەم دەڤەرەی کردووە لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و باشترکردنی ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان.