چاودێری دەموددان بۆ منداڵان بابەتێکی زۆر فراوانە کە دەتوانرێت لە چەند خاڵێکدا کورت بکرێتەوە. یەکەمیان ئەوەیە کە ئایا شێوازی خواردنی شیرینی بۆ منداڵان تەندروستە یان نا. ئەو خۆراكانەی دەیخوات پڕشەکرە یان کەمشەکر؟ ئەو خۆراكانەی هۆکاری سەرەکی خراپبوونی ددانە و لە بەرهەمە شەکردارەکان و شیرینی و شوکولاتە و بنێشت هەیە.
کەی چاودێری ددان بۆ منداڵان دەست پێ دەکات؟
چاودێری ددان بۆ منداڵ هەر لە چەند مانگی یەکەمی دووگیانی دەست پێ دەکات بۆ ئەوەی بە ددانی تەندروستەوە لەدایک بێت. ئافرەتی دووگیان کە بەدەست کەمی ڤیتامین D یان کالیسیۆمەوە دەناڵێنێت کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر گەشەی ددانی منداڵەکە، چونکە ئەمە قۆناغی گەشەکردنی کۆرپەلەیە کە ددانی کۆرپە لەو ماوەیەدا گەشە دەکات. لەم حاڵەتەدا منداڵەکە بە ددانێکی لاوازەوە لەدایک دەبێت کە کالیسیۆمی تێدا نییە.
هەروەها پێویستە دایکەکە خۆی لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول بەدوور بگرێت. لە مانگەکانی یەکەمەوە شیرپێدانی سروشتی زۆر گرنگە بۆ گەشەکردنی دەمی منداڵ و بۆ بەهێزکردنی ددانەکان. هەر لە لەدایکبوونەوە پێویستە پارێزگاری لە پاکوخاوێنییان بکرێت.
پرۆسەی فڵچەکردنی ددان کەی دەست پێ دەکات؟
پرۆسەی پاککردنەوەی ددانەکان پێش دەرکەوتنی یەکەم ددان دەست پێ دەکات. ئەمەش بە بەکارهێنانی پارچەیەک قوماش بۆ پاککردنەوەی زمان و پووک بۆ ئاسانکاری پرۆسەی دەرکەوتن و گەشەی ددانەکان. هەروەها پێویستە لە تەمەنی ٦ مانگیدا کاتێک ددانی یەکەم دەردەچێت، ددان بە فڵچە بشۆردرێت. پرۆسەکە بە بەکارهێنانی فڵچەی ددان ئەنجام دەدرێت کە بۆ منداڵان دروستکراوە و تەنها بە ئاو بشۆردرێت تا ئەو کاتەی منداڵەکە دەگاتە تەمەنی دوو ساڵی.
کەی منداڵ دەبێت سەردانی پزیشکی ددان بکات؟
منداڵ دەتوانێت لە تەمەنی ٦ مانگیدا سەردانی پزیشکی ددان بکات، کاتێک ددانی یەکەم دەردەچێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی پێویستە لە تەمەنی یەک ساڵاندا، ئەم کارە بکرێت. بۆ دەستنیشانکردنی پرۆسەی دەرکەوتنی ددانەکان، ئایا ئاساییە یان هەندێک کێشە هەیە؟
لە حاڵەتە توندەکاندا دەتوانرێت منداڵەکە لە تەمەنی ٣ ساڵیدا ببرێتە لای پزیشکی ددان، لە کاتێکدا زۆربەی ددانەکان پێشتر دەرکەوتوون. لەم حاڵەتانەدا هەر کێشەیەک ئەگەر هەبێت، دەتوانرێت لە تەمەنێکی بچووکدا دەستنیشان بکرێت.
ئامۆژگاری بۆ پاراستنی ددانی منداڵەکەت
* خراپی شووشەی شیری منداڵ كە بەشێك لە دایكان بتڵی مەمە شیر دەرناهێنن لە نێو دەمی منداڵەكە. ئەم خراپبوونە لە ئەنجامی خەوتنی منداڵەکە بە درێژایی شەو لەگەڵ شووشەی خۆراکدانەکە ڕوودەدات بەبێ ئەوەی لە دەمی دەربهێنێت، هەروەها شیرەکە بەرکەوتنی لەگەڵ ددانەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێکی زۆر دروست دەبێت. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ترشی لاکتیک لە تەواوی دەمدا، ئەمەش دەبێتە هۆی خراپبوونی ددان. لەم حاڵەتەدا باشترە دوای تەمەنی یەک ساڵان بتڵی شیر لە دەمی منداڵ دەربهێندرێت.
• منداڵ پێش خەوتن تەنها ئاو بخواتەوە.
• پێویستە ددانەکان بە فڵچەی ددان و مەعجونی ددان بشۆردرێت کە فلۆرایدی تێدایە.
• پێویستە هاوڕێی منداڵەکەت بیت لە شوشتنی ددانەکانی بە شێوازی دروست تا تەمەنی ٦ ساڵان.