ماكوان عيززهت-هەولێر
د. هیوا كەریم ئاڵەیی بەڕێوەبەری تەندروستیی دەشتی هەولێر و دەستەی كارگێڕی دوای چەند جار دانیشتن لەگەڵ ڕێكخراوی (UNHCR)ـدا توانییان چەند ئامێرێکی تەندروستی بۆ بنكەكانی تەندروستی (دارەتوو، قەڵاتی نوێ) دابین بکەن.
د. هیوا كەریم ئاڵەیی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند ئەو ئامێرانەی دابینكراوە بۆ ئەو دوو بنكەیە بریتی بوون لە ئامێری كورسیی ددان و ئۆتۆكلین و مایكرۆسكۆپ بۆ بنكەی تەندروستیی دارەتوو دابین كرا؛ هەروەها ئامێری هێڵكاریی دڵ و چوار بێدی سیستەمی نەخۆشیش بۆ بنكەی تەندروستیی قەڵاتی نوێ دابین كرا كە بۆ فریاكەوتن سوودی لێ وەردەگیرێت.