کێشەی هەرسکردن لە مانگی ڕەمەزاندا

گۆڕینی خۆراک لە مانگی ڕەمەزاندا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی هەندێک کێشەی کۆئەندامی هەرس کە ڕەنگە بۆ یەکەمجار لە ڕەمەزاندا دەربکەون یان لە پێشترەوە هەبوون و لە ڕەمەزاندا حاڵەتەکە خراپتر دەبێت.

کێشەکانی کۆئەندامی هەرس لە مانگی ڕەمەزاندا دابەش دەبن بەسەر دوو جۆردا: یەکەمیان لە کاتی ڕۆژوودا ڕوودەدات و دەتوانرێت بە مەترسیدارتر هەژمار بکرێت، هەروەها جۆری دووەمیش ئەو کێشانەن کە دوای ژەمی بەیانیان دەردەکەون.
کێشەی هەرس لە کاتی بەڕۆژووبووندا
هەندێک کەس تووشی برینی گەدە دەبن، کە حاڵەتێکی نەخۆشییە و کە نیشانەکانی خراپتر دەبن ئەگەر گەدە بۆ ماوەیەکی زۆر بە بەتاڵی بمێنێتەوە بۆیە نیشانەکانی دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو لە کاتی بەڕۆژووبووندا دەربکەوێت هەرچەندە چارەسەرەکەی سادەیە ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت، بەڵام ئەگەر حاڵەتەکە بەرەوپێش بچێت و نەخۆشەکە هەستی پێنەکات لە کاتی بەڕۆژووبووندا، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کون لە گەدەدا، کە ئەمەش حاڵەتێکی بەپەلەیە و پێویستی بە چارەسەری نەشتەرگەری خێرا هەیە، یان نەخۆشەکە لەكاتی ڕشانەوە خوێنی لەگەڵدا دەبینێ. بۆیە پێویستە لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی برینی گەدەدا گرنگی پێبدرێت و لەم حاڵەتەدا دووربکەوێتەوە لە ڕۆژووگرتن لە گرنگترین نیشانەکانی برینی گەدەدا ئەو ئازارە زۆرەیە کە نەخۆش هەستی پێدەکات.

کێشەی هەرس لە دوای پارشێو
گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە و سورێنچک یەکێکە لە گرفتە باوەکانی هەرسکردن لای مرۆڤەکان و خراپتر دەبێت بەتایبەتی دوای نانی بەیانی ( پارشێو) لە ئەنجامی ئەو خووە ناتەندروستانەی کە لە مانگی ڕەمەزاندا پەیڕەوی لێدەکەین، کە لەگەڵ گەڕانەوەی گەدە و سورێنچکدا ناگونجێت، وەک خواردنی نانی پارشێو بە یەکجار، خواردنی بڕێکی زۆر شیرینی لە کاتی ئێواراندا، خواردنەوەی قاوە و خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە بەهارات، کە هەموو ئەمانە هۆکارن بۆیە ئەو کەسانەی بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنن ئامۆژگاری دەکرێن کە:

*دابەشکردنی ژەمی ئێوارە (دەتوانین بە شۆرباو زەڵاتە دەست پێ بکەین، پاشان یەک کاتژمێر پشوو بدەین و دواتر ژەمە سەرەکییەکە بخۆین).
*چەوری کەم بکەرەوە، دوور بکەوەرەوە لە سورکردنەوە و لە شوێنیدا ئەو خۆراكانە بخۆ كە دەکوڵێندرێن.
*دوور بکەوەرەوە لە خواردنی دەوڵەمەند بە بەهارات و گەرم.
* دوور بکەوەرەوە لە خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان (چونکە دەبێتە هۆی غازات و ئاوسانی سک).
جگە لە کێشەی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە، ئەو کەسانەی تووشی کێشەی قۆڵۆن دەبن، لە مانگی ڕەمەزاندا بەرکەوتەی هەستکردن بە هەندێک نیشانەی بێزارکەر دەبن وەک سکچوون ئەم کەسانە پێویستە ژەمەکان بخۆن کە دەوڵەمەندن بە سەوزە و زەڵاتە خۆراكە کوڵاوەکان و دوور بکەونەوە لە شیر و وەرگیراوەکانی سەبارەت بەو کەسانەی کە بەدەست قەبزیەوە دەناڵێنن، پێویستە لە ماوەی کاتژمێرەکانی ڕۆژوو شکاندندا بڕێکی زۆر ئاو بخۆنەوە و خۆراكە ڕیشاڵییەکان لە ژەمەکانیاندا زیاد بکەن خواردنی دانەوێڵە و هاندانیان بۆ ڕاهێنانی هەر جۆرە وەرزشێک پێش ڕۆژوو شکاندن ئەگەر کەسەکە بیەوێت کێشی لەشی دابەزێنێت و دوای ڕۆژوو شکاندن بەمەبەستی باشترکردنی پرۆسەی هەرس ئەم ڕێنماییانە بۆ ئەو کەسانە باشە کە بەدەست کێشەی کۆئەندامی هەرسەوە دەناڵێنن یان ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی دووربن لە کێشەی کۆئەندامی هەرس.

گرنگی ژەمی پارشێو
ژەمی پارشێو بە ژەمێکی گرنگ دادەنرێت بە گشتی و بەتایبەت بۆ هەرزەکاران و گەنجان چونکە دەبێتە هۆی دابینکردنی ئەو وزەیەی کە لە کاتی ڕۆژوودا پێویستیانە بۆ جەستەیان، بەڵام ئەگەر کەسەکە لە کاتی ڕۆژدا هەست بە برسێتی نەکات و توانای دابینکردنی ئەو ماددە خۆراکییە جۆراوجۆرانەی هەبێت کە لە کاتی ژەمی بەیانیاندا پێویستی پێیەتی، ئەوا دەتوانێت ژەمی پارشێو بەجێبهێڵێت و نان نەخوات.
ئەو کەسانەی کە تووشی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بوون، پێویستە بە وریاییەوە ژەمی پارشێویان هەڵبژێرن بۆ ئەوەی تووشی کێشەی بێزارکەری هەرسکردن نەبن، بۆیە دەبێت ژەمێکی سووک و وشک بخۆن، خۆیان لە ژەمەکانی دەوڵەمەند بە چەوری بەدوور بگرن، هەروەها ئەو خواردنانەی کە هەرسکردنیان ئاسانە، بخۆن.
ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر