بەیاننامەیەك لە وەزارەتی تەندروستییەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی ئاداری 2025، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندراوێکی خۆیدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەری هەولێر کەوتووە و تێیدا هاتووە: دوابەدوای هەردوو ڕوداووی دڵتەزێنی هاتووچۆی یەک لەدوای یەکی ئەمبوڵانسی نەخۆشخانە و دواتروەرگەرانی ئۆتۆمبیلێکی تایبەت بۆ گواستنەوەی بریندارانی ڕووداوەکە، پزیشکێک بەناوی قەحتان جیهاد سورچی، گیانی سپارد.

لە ڕاگەیەندراوەکەیان ئەوەش هاتووەلەسەر ڕاسپاردەی وەزیری تەندروستی، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانبەهەماهەنگی و بەشداریی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی و ڕێککاری یاسایی و دادوەری و ئامادەبوونی چاودێری دادوەری پەیوەندار،دەستبەجێ لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆی ڕووداوەکە و گیان سپاردنی خوالێخۆشبوو و بەدواداچوون ودەستنیشانکردنی وردەکاری پێویست.”

جارێکی تر پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (د. قەحتان جیهاد سورچی) دەکەین.

ڕۆژی هەینی، 21ـی ئادار 2025، لە شارۆچکەی مێرگەسۆر، بە ڕووداوی هاتوچۆ  (د. قەحتان جیهاد سورچی) لەکاتی ئەرکی فەرمی لەنەخۆشخانەی گشتیی مێرگەسۆر بۆ گواستنەوەی نەخۆشێکی برینداری ناحیەی شێروان مەزن بۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ, بە ئۆتۆمبێلیفریاکەوتن (ئەمبوڵانس)، تووشی ڕوداووی پێکدادانی هاتووچۆ دەبن لە نزیک گەلی ئەشکەفتێ، دیسان دەستبەجێ بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەیئاسایی دەگوازرێنەوە، بەڵام ئەم ئۆتۆمبێلەش وەردەگەڕێت و  لە ئەنجامدا د. قەحتان گیان دەسپێرێت و  کارمەندێک و شوفێریئۆتۆمبیلەکەش  بریندار بوون.