سووڕی مانگانە عەیبەیە؟
شێوان ڕۆستەم
جگه له‌م نمونانه‌ى سه‌ره‌وه، هه‌ر یه‌كێك له‌ئافره‌تان، خاوه‌نى چه‌ندین چیرۆك و ترس و شۆكن له‌یه‌كه‌م جارى سوڕى مانگانه‌یاندا، كه‌من ئه‌و ئافرتانه‌ى توانیویانه ترسه‌كانیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا باس بكه‌ن و وه‌ك تابۆو نهێنییه‌ك سه‌یرى نه‌كردبێت.
سوڕی مانگانە چییە ؟
خوێن بەربوونێکی سروشتی جەستەی ئافرەتانە، منداڵدانی ئافرەتان هەمیشە لە حاڵەتی ئامادە باشیدایە، دیواری منداڵدان پڕدەبێت له‌خوێن، تائەو کاتەی کەده‌كه‌وێته دۆخى سكپڕى و دووگیانییه‌وه، بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی کۆرپەلە دابین بکات، بەڵام ئەگەر رووی نەدا ئەوا دیواره‌كان دەڕووخێن و ئەو خوێنە لەڕێگەی زێی ئافرەتەکەوە دێتە دەرەوە.
لەکۆمەڵگەی ئێمەدا واباوە، ئەو خوێنە پیسەو ئافرەتەکەش پیسە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئه‌وه راست نیه، چونكه ئه‌و خوێنه‌ى له‌زێى ئافره‌ته‌كه‌وه دێته ده‌ره‌وه، خوێنێکی تازەیەو لەمولولە خوێنەکانی دیواری منداڵدانەوە دێتە دەرەوە، هۆکاری ئەو ئازارە زۆرەشی ئافرەتان لەو ماوەیەدا توشی دەبن، کرانەوەی ملی منداڵدانە به‌قه‌باره‌ى یه‌ك سانتیم، لەکاتێکدا لەکاتی منداڵبوونی سروشتی‌دا ١٠ سانتیم دەکرێتەوە.
به‌هۆى گۆڕینى هۆرمۆنه‌كانه‌وه، له ماوه‌ى سوڕى مانگانه‌دا، بارى دەروونی ئافرەتان زۆر ناجێگیرو نائارامه و تووشى سترێس و خەمۆکی و ئازارێكى زۆر ده‌بن، هه‌میشه توڕه‌ن و ماندوێتى و لاوازییه‌كى زۆریان پێوه دیاره.
خراپترین ئەزموونەکان لەکاتی سوڕی مانگانەدا
هه‌ر ئافرەتێک بۆ یەک جاریش بێت به‌هۆى كه‌وتنه سوڕى مانگانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ‌و له‌ناكاو، توشی ئەم حاڵه‌ته نه‌خوازراوو ناخۆشانه بووه، بۆنمونه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پلانى ڕۆیشتن بۆ مەلەوانگە یان گه‌شتێك، یاخود ئاهەنگێک،هه‌روه‌ها له‌كاتى پۆشینى پۆشاكێكى سپى یان كاڵ و ته‌نكى هاوینه‌دا، ناچاربویت پۆشاكه‌كه بگۆڕیت و به‌پله خۆت بگه‌یه‌نیته‌وه ماڵه‌وه.
بۆچی نابێت دەربارەی سوڕی مانگانە قسە بکەین؟
ڕاستییەک کە بە زمان نایڵێین، تۆ بە چ شێوەیەک ئەڵێی لەسوڕی مانگانەدام؟ ئایا ناوی حاڵه‌ته‌كه ده‌هێنیت یان ئەو ناوانەی کۆمەڵگە لێی ناون؟
ئەم پرسیارە بەس بوو بۆ تێگەیشتن لە بیرکردنەوەی کۆمەڵگە دەربارەی سوڕی مانگانە، بۆچی دەبێت شه‌رم بكه‌ین لەباسکردنی دیاردەیەکی سروشتی جەستەمان؟
ئەو كلتور‌و کۆمەڵگایەى سوڕی مانگانە بە دیاردەیەکی سروشتی و ئاسایی جەستەی ئافرەت قبوڵ نەکات، کاریگەری خراپی ئەبێت بۆ ئەو بارودۆخە سەخت و دژوارەی ئافرەتان لەکاتی سوڕی مانگانەدا پێیدا تێپەردەبن، ئەمەش واتە تابۆی سوڕی مانگانە. ته‌نها له‌كوردستان سوڕی مانگانە به‌عه‌یبه نه‌ناسراوه، به‌ڵكو به‌پێى ئامارێك لەئێستادا ٣٠٠ ملیۆن ئافرەت لەجیهاندا ده‌كه‌ونه سوڕی مانگانەوه، به‌ڵام بەداخەوە لەهەر سێ ئافره‌ت، ئافره‌تێكیان، دەستی ناگات بە تەوالێت و پێداویستییه‌كانی وه‌ك سانتى. لە وڵاتی هیندستان،52% ئافره‌ته‌كانیان ده‌كه‌ونه سووڕى مانگانه‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته نیه، لە ئەفغانستانیش 70% کچان، لە ترسی ئەوەی تووشى نه‌زۆكى نه‌بن، له‌ماوه‌ى سووڕى مانگانه‌یاندا خۆیان ناشۆن. لە بەنگلادیش 68%ئافرەتان لەکاتی سوڕی مانگانەیاندا لە پیاوان دووردەکەونەوە.
كلتورى هه‌ڵه‌و تێنه‌گه‌یشتنى ته‌ندروستانه، کۆمەڵگا ناچار دەکات دیاردەیه‌كی سروشتی وه‌ك سوڕی مانگانە، بەدیارده‌یه‌كى نهێنى و شه‌رمه‌زاركه‌ر بزانێت، ئەم حاڵه‌ته‌ش کاریگەری خراپ و نه‌رێنى له‌سه‌ر لایه‌نى ده‌روونى و ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى ئافره‌تان دروست ده‌كات و لێكه‌وته‌ى خراپى له‌سه‌ر داهاتووشیان ده‌بێت.
پیاوان له‌سوڕى مانگانه‌دا چى بكه‌ن؟
ئەرکی پیاوان لەکاتی سوڕی مانگانەی هاوسەرەکانیاندا روون و ئاشکرایە، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە هۆرمۆنانەی کەلەجەستەی ئافرەتاندا روودەدەن، زیاتر لەجاران توشی کەمی سۆز و خەمۆکی دەبنه‌وه، ئەگەر تۆ یەکێکیت لەو پیاوانەی کۆنترۆڵی خۆتت پێ ناکرێت، داوات لێدەکەین مانگانە لانیکەم هەفتەیەک خۆت کۆنترۆڵ بکەیت و تووشى به‌ركه‌وتن و هه‌ڵچون و داچوون نه‌بیت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا، ئه‌م دان به‌خۆداگرتن و تێگه‌یشتنه زۆر سەخت نییە، به‌ڵكو له‌كۆتایدا هەم گرژیی و شەڕ کەم دەبێتەوە، هەمیش پەیوەندی هاوسەرگیرییان بەهێزتر ده‌بێت.