ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
سەرۆكی ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگە بؤ “هةولێر” پیشەسازیی گۆشت بەرپرسە لە گەورەترین ڕێژەی دەردانی گازی گەرمخانەیی لە سەرانسەری جیهاندا”.
مانگی ڕەمەزان مانگی چاكە و تەقوا و خێرخوازییە، مانگی ڕۆحانیەتە بۆ جەستە و دەروون و ڕۆح، كە بسڵمانان لە ماوەی نێوان خۆرهەڵاتن و خۆرنیشدا بۆ ماوەی مانگێك بەڕۆژوو دەبن، ڕۆژوو لە مانگی ڕەمەزاندا، پایەی چوارەمی پێنج پایەی ئیسلامە، مانگی عیبادەت و تێڕامان و ڕەفتاری باش و كاری خێرخوازییە.
لەم مانگە پیرۆزەدا زۆرجار ڕۆژگەوان كات لەگەڵ خێزان و هاوڕێكانیان بەسەر دەبەن؛ باشە هەندێك گۆڕانكاریی ئەرێنی لە شێوازی ژیانیاندا بكەن.
ڕەمەزان دەتوانێت دەرفەتێكی تەواو بێت بۆ بیركردنەوە لەوەی كە چۆن دەتوانین چاكە بکەین دەرهەق بەو هەسارەیەی لەسەری دەژین.
چۆن دەتوانین ڕەمەزان بكەینە وێستگەیەك بۆ كاری ژینگەپارێزی كە بە درێژایی ساڵ ئێمە خەریكی وێرانكردنین.
مەعروف مەجید سەرۆكی ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگە لە لێدوانێكی تایبەتدا بە “هەولێر”ـی گوت: مانگی ڕەمەزان مانگی بەزەییە بۆ جیهانی دەوروبەرمان، كەمكردنەوەی خواردنی گۆشت لەم مانگەدا مانای تایبەتی خۆی هەیە، بە وتەی شارەزایان، پیشەسازیی گۆشت بەرپرسە لە گەورەترین ڕێژەی دەردانی گازی گەرمخانەیی لە سەرانسەری جیهاندا، كە زیاتر لە 51% پێك دەهێنێت.
هەروەها بەخێوكردنی ئاژەڵ پێویستی بە زەوی و ئاوێكی زۆر هەیە، بەو پێیەی ڕۆژانە دارودەوەن دەبڕێنەوە بۆ ئەوەی شوێن بۆ ئاژەڵداری بكرێتەوە، كەواتە دەتوانیت چی لەو بارەیەوە بكەین؟ ڕەمەزان زیاتر دۆستی ژینگە بكە بە بژاردەی بەكارهێنانی خواردنی ڕووەكی و كەمكردنەوەی گۆشت لە ژەمەكاندا.