بۆچی ئافرەتان لە ماوەی دووگیانیدا تووشی ئازاری زێ دەبن؟

ئەژین عەبدوڵا – هه‌ولێر

 

ئازاری زێ لە ماوەی دووگیانیدا حاڵەتێکە کە لە ئافرەتانی دووگیاندا ڕوو دەدات. بە هۆی ئەوەی ئافرەتی دووگیان لە هەموو بەشە جیاوازەکانی جەستەیدا هەست بە ئازار دەکات (سک، پشت، مەمک، گەدە، ناوچەی حەوز، زێ) هەربۆیە ئازاری زێ بە گشتی لە سێ مانگەی دووەمەوە دەست پێدەکات تاکوو کۆتاییهاتنی ماوەی دووگیانییەکە.

د. ئیمان ئیسماعیل پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون دەربارەی هۆکار و چۆنیەتیی كەمكردنەوە و نەهێشتنی ئازاری زێ، وای ڕوون دەكاتەوە:
هۆکارەکان:
سوتانەوەو ئازاری زێ لە هەفتەی پێنجەمەوە تا هەشتهەم بە هۆی:
1. کشانی ماسولکەکانی حەوز و گەورەبوونی منداڵدانەوەیە کە فشار لەسەر زێ و ماسولکەکانی دەوروبەری دروست دەکات، هەروەها لە هەفتەکانی کۆتای دووگیانیدایشدا بەهەمان شێوەیە.
2. کشانی ئێسکەکانی حەوز (کەئەم کشانە بارودۆخەکە گەنجاو و لە بار دەکات بۆ لەدایکبوونی منداڵ)، رەنگە هەست بە ئازار کەیت. هۆکارێکی تر گۆرانی هۆرمۆناتە، کە ئەم گۆرانە دەبێتە هۆی وشک بوونەوەی زێ،هەروەها هەوکردنەکانی زێیش هۆکارێکی ترن بۆ دروستبوونی ئازاری زێ.
گەر میزکردنی بەردەوام یان لە کاتی میزکردندا ئازارت هەیە یان خوررانی زێ پێویستە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت. چۆن ئەو ئازارە کەم کەینەوە؟ د. ئیمان ئیسماعیل لەو بارەوە دەڵێت:
1. یەکێک لە خاڵە گرنگەکان شێوازی نووستنتە کەوا باشترە بە لای کەلەکەی چەپدا پاڵکەویتئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەم جۆرە پاڵکەوتنە جوڵەی خوێن زیاد دەکات و خوێنێکی زیاتر بە ئەندامەکان دەگات کە ئەمەش ئازارەکەت کەم دەکاتەوە.
2. خۆشتن زۆر بەسوود ئەبێت.
3. ئەتوانیت جەوەنەی ئاوی گەرم بەکار بهێنیت لە کاتی ئازاردا.
4. شێوازی دانیشتنیش یەکێکی ترە لە خاڵە گرنگەکان بۆیە هەمیشە هەوڵ بدە بەجۆرێک دانیشت یان پاڵ بکەویت کە قاچەکانت لە ئاستی لەشت بەرزتر بێت بە جۆرێک کە ئەژنۆکانت چەماوە بێت. د. ئیمان ئیسماعیل ئامۆژگاریی ئافرەتانی دووگیان دەكات كە لەو ماوەیەدا وەرزشەکانی وەک یۆگا و مەلەکردن زۆر بەسوودە. هەروەها بە گرنگیشی دەزانێت سەردانیكردنی پزیشكە لەبیر نەكەی بۆ ئەوەی بەردەوام ئامۆژگاری و ڕێنوێنیت پێ بدات.