توێژینەوەیەک: خواردنی ”فاست فوود” مرۆڤ به‌ره‌و پیربوونی پێش وه‌خته‌ ده‌بات

ئه‌نجامی توێژینەوەیەک كه‌ لە وڵاتی فینلاند ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ریخستووه‌، خواردنی رۆژانەی خۆراکە خێرا و ئامادەکراوەکان كه‌ پێی ده‌ڵێن فاست فوود، مرۆڤ به‌ره‌و پیربوونی پێش وه‌خته‌ ده‌بات به‌تایبه‌ت له‌ناو چینی لاواندا

توێژەرانی زانکۆی یوڤاسکلا لە فینلاند ئاشکرایان كردووه‌، ئەو خۆراکانەی بڕێکی کەم ریشاڵ و سەوزە و میوەکانیان تێدایە و زیاتر خۆراکە خێراکانن ، ئەگەری زوو دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون زیاد دەکەن له‌ ته‌مه‌نێكی زوودا،جگه‌ له‌وه‌ ئه‌و نیشانانه‌ش دروست ده‌كه‌ن وەکو ‘لاوازیی ماسوولکەکان، سپیبوونی قژ و چرچولۆچیی پێست

توێژینەوەکە لەسەر 826 لاو کراوه‌ و دەرکەوتووه‌، تەمەنی بایۆلۆژیی ئەوانەی رۆژانە خۆراکە خێراکان دەخۆن زیاترە لە تەمەنی کڕۆنۆلۆژی واتە ئەو تەمەنەی کە پێی لەدایکدەبن و دەژین وه‌كو ستانداردی ته‌ندروستی.

پسپۆڕانی توێژینه‌وه‌كه‌ هۆشداریان داوه‌ به‌ خێزانه‌كان كه‌ منداڵه‌كانیان دووربخه‌نه‌وه‌ له‌ خواردنی رۆژانه‌ی خواردنه‌ خێراو سووركراوه‌كان تا ته‌ندروستیی و جه‌سته‌یان پارێزراو بێت